٧٠ تیرۆریستی داعش کوژران

harem

لە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیماناندا لە شاری فەلوجە لێپرسراوێکی دیاری داعش کوژرا .

لەوبارەیەوە کولونیل “ستیڤ وارن ” وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند لە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیماناندا لە شاری فەلوجە ٧٠ تیرۆریستی داعش کوژراون کە لەناویاندا لێپرسراوێکی دیاری ئەو گروپە تیرۆریستییە ھەیە ،ئەو لێپرسراوەی داعش ناوی “ماھر بیلاوی “یە و بەرپرسی سەربازی داعش بووە لە فەللوجە ،ستیڤ وارن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ھاوپەیمانان ٢٠ بۆردومانی ئاسمانیان کردۆتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە شاری فەلوجە و راشیگەیاند تا ئێستا نازانرێت ئازادکردنەوەی تەواوی شارەکە چەند کاتی پێویستە .ماوەی شەش رۆژە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی فەلوجە دەستیپێکردووە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی فرۆکەکانی ھاوپەیمانان لە پێشرەویدایە بەرەو شارەکە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات