بۆ كچان و خانمان به م 2 ماسكە پێستت گەشاوەبكه پێش جەژن یەک ڕەنگی بگەڕێنەرەوە بۆ پێست
بۆەوەى پێستتى لەشت هەموو ببێتەوە بە یەک ڕەنگ پێش جەژن ئەوا یەکێک لەم ڕێگایانە تاقیبکەرەوە:
١- ماست:
ماست چەندان ماددەى بەسوودى تێدایە، جگە لە ترشى لاکتیک کە تایبەتمەندیەتى سپیکردنەوەى پێستى تێدایە.
ئەوەى لەسەرتە تەنها ئەوەیە کە لەشت بە ماست مەساج بکەیت و بۆ ماوەى چەند خولەکێک وازى لێ بهێنیت، دواتر بە ئاو بیشۆ.
هەموو ڕۆژێک دەبێت ئەمە دووبارە بکەیتەوە، دواى ماوەیەک تێبینى ئەوە دەکەیت کە پێستى لەشت بووەتەوە بە یەک ڕەنگ، دەکرێت هەنگوینیشى تێبکەیت.
٢- پرتەقاڵ:
یەکێکە لەو خواردنانەى ڤیتامین C تێدایە، کە ڤیتامینێکى پێویستە بۆ پێست، هەروەها ڕەنگى پێست یەک دەکاتەوە.
دوو کەوچک ئاوى پرتەقاڵ و کەوچکێک زەردەچەوە تێکەڵ بکە، بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بیدە لە پێستت، دواتر بە ئاو بیشۆ.
٣- ئارد:
باشترینە بۆ ئەوەى پێستت ببێتەوە بە یەک ڕەنگ، چونکە چەندان ماددەى جیاوازى تێدایە، پێستت تەندرووست و پاک دەهێڵێتەوە.
کەوچکێک ئارد و کەمێک ئاوى گوڵ تێکەڵ بکە تا هەویرێکى خەستت دەستتدەکەوێت، بیدە لە دەست و قاچت و وازى لێ بهێنە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ، ڕۆژانە دووبارەى بکەرەوە.
٤- هەنگوین:
باشترینە بۆ یەک ڕەنگکردنەوەى پێست، دژى میکرۆب و بەکتریایە و یارمەتیت دەدات ڕزگارت ببێت لە زیبکە و خانە مردووەکان.
ڕاستەوخۆ هەنگوین بدە لە پێستت و وازى لێ بهێنە تا وشک دەبێتەوە، ئینجا بە ئاو بیشۆ. تەماتە دەرکەوتنى چرچییەکانى ڕووخسار کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێژەیەکى زۆر ڤیتامین A و ریتینى تێدایە کە وەک پاککەرەوەیەکى سرووشتى کار دەکەن.
تەماتە ڤیتامین A و C و K تێدایە و زیبکە لەناودەبات و لیکۆنینى ناو تەماتە پێست چاکدەکاتەوە دواى سووتان بە خۆر، بۆیە بە یەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت بۆ پاراستنى پێستت.
١- تەماتە و ماست:
تەماتەیەک یە چەتاڵ پانبکەرەوە و لەگەڵ دوو کەوچک ماستدا تێکەڵى بکە، بۆ ماوەى ١٥ خولەک بیدە لە ڕووخسارت، ئینجا ڕووخسارت بە ئاوى گەرم بشۆ، باشترینە بۆ نەهێشتنى سووربوونەوەى پێست.
٢- تەماتە و هەنگوین:
دوو کەوچک ئاوى تەماتە لەگەڵ کەوچکێک هەنگویندا تێکەڵ بکە، گیراوەکە بدە لە ڕووخسارت، ماوەى ١٥ خولەک وازى لێ بهێنە، بە ئاوى گەرم بیشۆ، دەبیتە خاوەن پێستێکى جوان و پاک.
٣- تەماتەە بە تەنها:
تەماتەیەک بکە بە دوو کەرتەوە و بهێنە بە ڕووخسارتدا بە هێواشى و زیاتر تەرکیز بخەرە سەر سەرە ڕەشەکان، کەمێک وازى لێ بهێنە پێش ئەوەى بیشۆیت، دواتر بە کرێمى شێدارکەرەوە ڕووخسارت چەور بکە.
٤- تەماتە و کەرێ:
دوو کەوچک ئاوى تەماتە و چوار کەوچک کەرێ تێکەڵ بکە، بیدە لە ڕووخسارت و بۆ ماوەى نیو کاتژمێر وازى لێ بهێنە، دواتر ڕووخسارت بە ئاو بشۆ، ئەم گیراوەیە دەتپارێزێت لە تیشکى خۆر.
تعليقات
إرسال تعليق