‌چۆنیەتی دروستكردنی لازانیا و چۆنیەتی ئامادەكردنی چیس كەیك بەڤیدیۆ

bozhin
‌چۆنیەتی دروستكردنی لازانیا و چۆنیەتی ئامادەكردنی چیس كەیك بەڤیدیۆ

‌چۆنیەتی دروستكردنی لازانیا:

كەرەستەكان:
1-قیمە
2-دۆشاوی تەماتە
3-گێزەر
4-قارچك
5-بەهارات و خوێ و بیبەری تون
6-پیاز
7-شیر یان كرێم
8-نانی لازانیا
9-زەیت
10-پەنیر
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
1-سەرەتا قیمەكە بكوڵێنە و دواتر لەگەڵ پیازەكە سووری بكەرەوە و بەهارات و خوێی تێبكە
2-دۆشاوی تەماتە بەپێی پێویست بكەرە ناو قیمە سورەوكراوەكەوە و دواتر گێزەر و قارچەكەی تێبكە و سووری بكەرەوە.
3-دەتوانیت ماجی یان ئاوی گۆشتی تێبكە و ئەگەر ئارەزووت كرد دەتوانیت كولەكەش سوور بكەیتەوە لەگەڵ قیمەكە  و دواتر بڕێك شیر یان كرێمی قەیماغی تێبكە .
4-نانی لازانیاكە بۆ ماوەی 10 خولەك بخوسێنە و لەناو قاپێكدا دایبنێ و قیمە و پەنیرەكەی بكە بەسەریدا و بەم شێوەیە چەند چینێك دەتوانی دابنێی و لە كۆتایدا بڕێك پەنیری لازانیا بەپێی پێویست بخەرە بەشی سەرەوە و بیخەرە ناو فڕنەوە هەتا ئەو كاتەی ئامادە دەبێت .

پێویستیەكان :
– 150 گرام بسكیت
– 570 گرام كەرە
– كوپ و نیوێك  شەكر
–   پەنیری كرێم بەڵام بە بێ خوێ
– چوار هێلكە
– 200 میل شیر
– یەك كەوچكی بچوك ڤانێلا
– یەك قتو كرێمی شل
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
– سەرەتا ئەو بسكیتەی دات ناوە وەك ئەوەی لە ڤیدۆیكەدا ڕونكراوەتەوە بەخەڵاتێكی كارەبایی ووردی بكە دواتر كەرەكە بتوێنەرەوە و بیكە بەسەر ئەو بسكیتەی ووردت كردوە  تێكەڵاو یان بكە .
بۆ ئامادەكردنی ئەم جۆرە كێكە پێویستت بە قاڵبێكی تایبەت دەبێت بۆ ئەم كارە ، ئێستا قاڵبەكە بە كەرە چەور بكە ، تێكەڵەی ووردە بسكیت و كەرەكەی بكە بەسەردا و بە دەستت جوان بەناو قاڵبەكەدا پانی بكەرەوە ، ئەمە بخەرە ناو سەلاجەوە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر .
هەنگاوی دووەم :  ئەو پەنیرە جۆرە كرێمیەی كە تایبەتە بەم جۆرە كێكە لەگەڵ شەكر و كرێمە شلەكە و ڤانێلا و هێلكەكە  بەخەڵاتێكی كارەبایی جوان تێكەڵاویان بكە و دەتوانیت میوەی تێبكەیت بە دڵی خۆت .
ئێستا ئەو كرێمەی ئامادەت كردوە بیكەیت بەسەر بسكیتەكە كە خستوتەتە قاڵبەوە و دواتر قاڵبەكە بخەرە ناو قاپێك ئاوە وە بەڵام قاڵبەكە بە كاغەزی ئەلەمنیۆم دابپۆشە بۆ ئەوەی ئاوەكە نەچێتە ناو كێكەكەوە و بیخەرە ناو فڕنەوە هەتا سەرەكەی دەبرژێت و دواتر بیخەرە ناو سەلاجەوە بۆ ماوەی یەك شەو و ڕۆژ .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات