وەرگرتنی پارەی كارەبا لە هاولاتیان ڕادەگیرێت دیاری كردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئاشكرابوو

bozhin
وەرگرتنی پارەی كارەبا لە هاولاتیان ڕادەگیرێت دیاری كردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئاشكرابوو

وەرگرتنی پارەی كارەبا لە هاولاتیان ڕادەگیرێت دیاری كردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئاشكرابوو
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی دراسەكردنەوە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە سلێمانی دیاری دەكرێت، كە بۆ ئەم مانگەش بە هەمان شێوە دەبێت، دەشڵێت: “هەتا نرخی گاز بەرزبێتەوە نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلیەكانیش بەرزدەبێتەوە”.

بەختیار عبدولڕەحمان ؛قائیمقامی ناوەندی پارێزگای سلێمانی؛ ڕاگەیاند، لە سلێمانی بۆ دیاری كردنی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە ڕێگەی دراسەكردنەوە پشت بە بەرزونزمی نرخی گاز دەبەستین، بۆیە بۆ ئەم مانگەش لەسەر ئەوە بەردەوام دەبین.

وتیشی: “لەكاتێكدا نرخی لیترێك گاز لە نێوان (350 بۆ 450) دینار بووە، یەك كاتژمێر كارەبامان بە 35 دینار دیاریكرد، بەڵام بۆ مانگی ڕابردوو نرخی گاز كەمێك بەرزبوویەوە، بۆیە ئێمەش نرخی ئەمپێرێكمان كرد بە 42 دینار، كە نرخی ئەمپێرێك بۆ مانگێك 4 هەزار و 750 دینار بوو”.

قائیمقامی سلێمانی ئاشكراشی كرد، بۆ ئەم مانگەش لەسەر هەمان میكانیزم كار دەكەین و نرخەكە دیاری دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، هەتا نرخی گاز هەرزان بێت نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانیش دێتە خوارەوە، بە پێچەوانەشەوە دەبێت.

ئەمڕۆ نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە سلێمانی دیاری كرا، كە بۆ كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە 41 دینار دیاری كرا و بۆ ئەمپێرێك لە مانگەكەدا 4 هەزار و 100 دینار دیاری كرا.
وەرگرتنی پارەی كارەبا لە هاولاتیان ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و پشووەكانەوە وەرگرتنی پارەی كارەبا لە هاوڵاتیان ڕادەگرێت، جەختیشدەكاتەوە، كە دوای جەژن پارە وەرگرتن دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ دابەشكردنی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ مڕۆ چوار شەممە 29ی حوزەیران بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان و ڕاگەیاندنی پشووەكانەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاگادارینامەیەكی بلاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ دابەشكردنی‌ كارەبای‌ سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئاگاداری‌ سەرجەم هاوبەشەكانی‌ كارەبا دەكاتەوە، بەبۆنی‌ هاتنی‌ جەژنی‌ مانگی‌ ڕەمەزانی‌ پیرۆزەوە، لە ڕێكەوتی‌ (29/6/2016) بنكەكانی‌ وەرگرتنی‌ پارەی‌ كارەبا پارە وەرناگرن تاوەكو ڕۆژی‌ دەستپێكردنەوەی‌ دەوافی‌ فەرمیی‌ دوای‌ پشووی‌ جەژنی‌ ڕەمەزان.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات