helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ددانەکان بەشێکی گرنگی روخسارن و ئەگەر مەبەستمانبێت پارێزگاری لە جوانیی روخسارمان بکەین ئەوا پێویستە پارێزگاری لە ددانەکانمان بکەین و ئاگامان لە جۆری خۆراکەکان بێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستووە کە چەند خۆراکێک ھەن ددانەکانمان بەھێز دەکەن و لە کلۆربوون دەیانپارێزن، گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:-
١- شلیک:- پووک بەھێز دەکات و ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددانەکان.
٢- کونجی: – بۆ بەھێزبوونی ددان بە سوودە.
٣- فاسۆلیا :- مینای ددان لە بەکتریا زیان بەخشەکان دەپارێزێت
٤- پاقلەمەنیەکان:- ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددانەکان.
٥- گەنم :- بۆ تەندروستی ددانەکان بە سوودە.
٦- شیر و بەرھەمەکانی:- بۆ بەھێز کردن و پاککردنەوەی ددانەکان بە سوودە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق