وەفدی ھاوبەش لەگەڵ حزبی ئایندە و پارتی پارێزگارانی کوردستان کۆدەبێتەوە

helin

ئەمرۆ سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ھەریەک لە حزبی ئایندە و پارتی پارێزگارانی کوردستان کۆدەبنەوە. 

“سامان گەرمیانی” ئەندامی سەرکردایەتیە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان بە (کوردسات نیوز)ی راگەیاند، ئەمرۆ لەگەڵ ھەریەک لە حزبی ئایندە و پارتی پارێزگارانی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان. 

وتیشی: کۆبوونەوەکە لە بارەگای حزبی ئایندە ئەنجام دەدرێت،”سامان گەرمیانی” ئەوەشی خستەڕوو کەبە سەردانکردنی ئەو دوو حزبەش جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوتەوە و سەرجەمیشیان پشتیوانی خۆیان بۆ رێککەوتنەکە دەربڕیوە. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات