گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا راگیراوە

chalack

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم شەو دوو گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ھەیە.
(تاھیر عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە(کوردسات نیوز)ی راگەیاند، تائێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستی پێنەکردۆتەوە و فڕۆکەخانەی ئەتاتورک- یش ھیچ زانیارییەکی پێنەداوین و دەبێت ئاگادارمان بکەنەوە لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکانیان. وتیشی: ئەم شەو دوو گەشتی تورکیا – سلێمانی و سلێمانی – تورکیا ھەیەو دەبێت فرۆکەی تورکیا بگات ئەو کاتە گەشتەکانی ئێمەش دەست پێدەکاتەوە.
(تاھیر عەبدوڵڵا) ئەوەشی خستەڕوو کە، فرۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی وەستانی گەشتەکەی تورکیاوە زیانی دارایی کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات