نەخۆشییەکانی دڵ بەھۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدان لە ئەمریکا دادەنرێت

razz

نەخۆشییەکانی دڵ بەھۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت.
توێژەرەوانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ھەرچەندە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەھۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە لە وڵاتەکەدا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە, بەڵام نەخۆشییەکانی دڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ھەزار و نۆ سەد و بیست و یەکەوە تاوەکو ئێستا بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان دادەنرێت.
توێژەرەوان ڕاشیانگەیاندووە کە ئامارەکانی گیان لەدەستدان بەھۆی نەخۆشی دڵ و جەڵتەوە لە نێوان ساڵانی دوو ھەزار بۆ دوو ھەزار و یانزەدا بە ڕێژەی لە سەدا سێ پۆینت ھەشت لە ئەمریکا دابەزیوە, بەڵام لە دوای ساڵی دوو ھەزار و یانزەوە ئاماری گیان لەدەستدان بەو نەخۆشییانە بە ڕێژەی کەمتر لە سەدا یەک کەمبۆتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات