به وينه بزانه ئه م ئەکتەره دوای ئەوەی بوو بە حیجاب چى به سه ر هات؟

bozhin
به وينه بزانه ئه م ئەکتەره دوای ئەوەی بوو بە حیجاب چى به سه ر هات؟

به وينه بزانه ئه م ئەکتەره دوای ئەوەی بوو بە حیجاب توشی چى بوو؟ خانمە ئەکتەری گەنجی تورک “بوشرا ئایدن” دوای ئەوەی بوو بە جیجاب وەک خۆی دەڵێت زۆربەی دەرگاکان بەڕویدا داخران لە نێو دنیای ھونەریدا.

بوشرا ئەکتەرێکی  تەمەن ٢٣ ساڵی تورکییە و بەشداری لە چەندین دراما و فیلمی سەرکەوتوودا کردووە، ناوبراو ھەموویان توشی شوک کرد کاتێک کە بڕیاریدا بە تەواوی ببێت بە حیجاب بێ ئەوەی واز لە کارە ھونەرییەکەی بێنێت, وەک خۆی دەڵێت ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر ئەمە دەکەم دواتر بە باوکم وت ئەویش رازی بوو و دژی بڕیارەکەم نەوەستا.

بوشرا لە دیمانەیەکدا دەربارەی بوون بە حیجاب وتی “کاردانەوەکان بەرامبەر بە حیجاب جۆراو جۆر بوون, لە نێو دنیای ھونەردا زۆر دەرگا بەرومەوە داخران, بەڵام سوپاس بۆ خوا ھەر کاتێک دەرگایەک داخرابا سەد دەرگای تر دەکرانەوە, ھیچ کاتێک بە گومان نیم لەسەر رسقەکەم.

راشیگەیاند من واز لە کاری نواندن و ئەکتەری ناھێنم سەڕەرای ئەوەی لە نێو بوارەکەم دا ھیچ کچە ئەکتەرێکی دیکەی حیجاب نیە جگە لەمن, بوون بە حیجاب لە نێو بواری ھونەریدا شتێکی زۆر ئەستەمە و بەھۆی حیجابەوە توشی کێشەی زۆر بووم.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات