بەرزی ڕێژەی چەوری”کۆڕستڕۆڵ” یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە کەسانێکی زۆر بە دەستیەوە دەناڵێنن لە جیھاندا ڕێژەکەی سەد ملیون کەس دەبێت ئەم ڕێژەیەش زۆربەیان لە ئەمریکادایە، لەو ھۆکارانەش:
١-خواردنی خۆراکی چەور ئەو خۆراکانەی کە چەوری تێدایە وەک گۆشتی سور، ھێلکە و پەنیر و کەرە ، پێویستە گرنگی زیاتر بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت و لە ھەفتەیەکدا چوار جار زیاتر ھێلکە نەخورێت لە خواردن ئامادەکردندا زەیتی زەیتون یان زەیتی گڵۆبەڕۆژە بەکاربھێندرێت و گرنگترین خۆراکیش لەم کاتانەدا سیر و پیاز و بادامە ھەروەھا ئەنجامدانی وەرزشیش لەم کاتەدا گرنگە.
٢.دروست بوونی ورگ نەک ھەر ناشرینی دەبەخشی بە جەستە بەڵکو دەبێتە ھۆی زیادبوونی چەوری سیانی و کەمکردنەوەی چەوری سود بەخش HDL.
٣-زۆر دانیشتن و تەمەڵی ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی کۆڕستڕۆل”چەوری” زیان بەخش “LDL” و کەمکردنەوەی چەوری سودبەخش HDL.
٤-یەکێکی تر لە ھۆکارەکان”تەمەن”ھەتا تەمەنی ٢٠ ساڵی بەشێوازێکی ئاسایی بەرز دەبێتەوە بەڵام پاش ئەو تەمەنە لە پیاواندا زیاد دەکات ،لە ژناندا لە دوای تەمەنی نائومێدیەوە ڕێژەکە زیاد دەکات.
٥-گرنگی دان بە تەندروستی گشتی ئەویش بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ زانینی بوونی نەخۆشی شەکرە،بەرزی ھۆڕمۆنی دەرەقی،بوونی ئازار لە سنگدا،دروستبوونی چەوری زەرد لەسەر جەستە،ھەربۆیە پێویستە ساڵانە پشکنینی خوێن ئەنجام بدرێت.
٦-جگەرە کێشان ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی چەوری سودبەخش لە خوێندا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق