به ڤیدیۆ ببينه ئه م پیاوه چى له کوڕو کچه كه ى ده كات بە مەمکەکانی خۆی

bozhin
به ڤیدیۆ ببينه ئه م پیاوه چى له کوڕو کچه كه ى ده كات بە مەمکەکانی خۆی

به ڤیدیۆ ببينه ئه م پیاوه چى له کوڕو کچه كه ى ده كات بە مەمکەکانی خۆی پیاوێکی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی ئەمریکا، کوڕێکی 5 ساڵ و کچێکی 20 مانگی هەیەو بە مەمکەکانی خۆی شیریان دەداتێ.

ترێڤەر مەکدۆناڵد کاتێک لەدایکبووە رەگەزی کچ بووە، بەڵام دواتر خۆی دەگۆڕێت بۆ رەگەزی پیاو لەڕێی نەشتەرگەریی و وەرگرتنی هۆڕمۆنی “تیستۆستیرۆن” لە تەمەنی 20 ساڵیدا، بەو کەسانەی کە رەگەزی خۆیان دەگۆڕن پێیان دەوترێت ترانس جێندەر “رەگەز وەگۆڕ”.

دواتر ترێڤەر کەسێکی هاوڕەگەخواز دەناسێت و بڕیاری ئەوە دەدەن هاوسەرگیری بکەن و ترێڤەریش رۆڵی دایک لەو هاوسەرگیرییەدا ببینێت، بۆ ئەوەش ناچاردەبێت دەستبەرداری وەرگرتنی هۆڕمۆنی “تیستۆستیرۆن” ببێت.

دواتر ترێڤەر دووگیان دەبێت و بە مەمکەکانی شیر دەدات بە منداڵەکانی “سەرەڕای ئەوەی رەگەزی خۆی بۆ پیاو گۆڕیبوو، بەڵام هەموو تایبەتمەندییەکانی ژنی تێدا ماوەتەوە”.

ترێڤەر خاوەنی کوڕێکی 5 ساڵ و کچێکی 20 مانگە.

ئامانجی ئەو پیاوە لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەو قسەکردن لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی ئاگادارکردنەوەی خەڵکی بووە لە کێشەو بەربەستەکانی ئەو کەسانەی رەگەز وەگۆڕن.



گۆڕینی رەگەز لە هەندێک وڵات کە سیستمێکی ئیسلامیان هەیە ئاساییەو رێگە پێدراوە وەک تورکیاو ئێران، بەگوێرەی دوایین فەتوای زانایانی ئیسلامی لە پاکستان ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە لەرووی شەریعەتی ئیسلامەوە رێگە پێدراوەو لەگەڵ بنەماکانی ئاییندا یەکدەگرێتەوە.

ئەم مانگە بە مانگی رەگەز وەگۆڕ و هاوڕەگەز خوازەکان دەناسرێت.

The picture was provided by the Turkish President's press office

ئەردۆگان لەکاتی نانخواردن لەگەڵ رەگەز وەگۆڕەکان، یەکێک لە رەگەز وەگۆڕەکان بوڵاند ئارسۆی گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورکیایە

 

ئه‌م



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات