به وينه كەیلان به شوێنكى جياواز سێلفی گرت لە مانگی ڕامەزاندا و باسى عاشقى خۆی ده كات

bozhin
به وينه كەیلان به شوێنكى جياواز سێلفی گرت لە مانگی ڕامەزاندا و باسى عاشقى خۆی ده كات

به وينه كەیلان به شوێنكى جياواز سێلفی گرت لە مانگی ڕامەزاندا و باسى عاشقى خۆی ده كات كەیلان عەبدوڵا پێشكەشكاری كەناڵی كوردماكس وێنەی سێڵفییەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كچە پێشكەشكاری ناسراوی كورد كەیلان لە مانگی ڕامەزاندا بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت كەیلان و چەند وێنەیەكی خۆشی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە ئینستەگرام بڵاودەكاتەوە.

لەم مانگەدا ئەو پێشكەشكارە پرۆگرامی ماڵی ئێمە بەشێوەیەكی جیاواز پێشكەشدەكات و لەبری ستۆدیۆ سەردانی ماڵی چەند كەسایەتییەكی ناسراو دەكات و لەگەڵ پسپۆڕێكیشدا ڕێنمای تەندروستی پێشكەشی بینەرەكانی دەكات.

كەیلان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێیە و چەند پرۆگرامێكی جیاوازی پێشكەش كردووە
خانمە راگەیاندنكار “كەیلان عەبدوڵڵا” : كەسێكی نەوسنم و زۆریش حەزم لە خواردنە و عاشقی دۆڵمە و كفتەم.
خانمە راگەیاندنكار “كەیلان عەبدوڵڵا” پێشكەشكاری بەرنامەی “ماڵی ئێمە” لە كەناڵی كورد ماكس، كە پێشتر زیاتر لە رێگای بەرنامەی “خوانی ئێمە” ناسراوە، لەم دیمانەیەی سڤیلدا باس لە پڕۆگرامە تازەكەی و ئەزموونی كاری راگەیاندنی خۆی دەكات. كەیلان: پێشتر حەزم دەكرد ببم بەمامۆستا، بەڵام ئێستا بەس راگەیاندن، چونكە عاشقی كارەكەمم و بەحەزەوە كاردەكەم و خۆمی پێوە ماندو دەكەم، بۆ ئەوەی كارێك بكەم و دڵی خەڵك و میوانان خۆش بكەم.

خوانی ئێمە كۆتای پێهات، یاخود هێشتاكە ماوە؟
كەیلان: بەڵێ كۆتایی پێهات، دوای 3 ساڵ بەسەركردنەوەی ماڵان و خەڵك میوانداری دەكردین، بۆیە ئێمەش بریارماندا پرۆگرامێكی تر دەست پێبكەین، كە خەڵك میوانی ئێمە بێت بەناوی “ماڵی ئێمە”. هیوادارم بتوانم لەو پڕۆگرامەدا خزمەتی هەموو میوانە بەرێزەكان بكەم. لەداهاتوو بەنیازی چیت؟
كەیلان: بەنیازی زۆر شتم، سەركەوتن لەبەرنامەكەم و شتی جوانتر و ستایلی تازەتر و جوانتر بێنمە ناو بەرنامەكەم.
بیرت لەچوون بۆ ئەوروپا نەكردۆتەوە؟
كەیلان: نەخێر بەنیازی ئەوروپا نیم. پێشتریش دەمتوانی بڕۆم بۆ ئەوروپا، بەڵام بڕیارمدا لەكوردستان بمێنمەوە، چونكە لە كوردستان زۆر مورتاح و دڵخۆشم. بۆچی بەرنامەكانت هەر لەناو ماڵانە، یان میوانی ماڵانی، یاخود میوان دێتە ماڵەكەت؟
كەیلان: ئەگەر بیر لەوەبكەینەوە من یەكەم پێشكەشكار بووم وەك ئافرەتێك ئەو ستایلەم هێناوەتە ناو كوردستان، یەكەم ئافرەت بووم سەردانی شار و شارم كرد، دواتر سەردانی ماڵەكانم كرد، دواتر ژنی ئەو ماڵەم هێناوەتە سەرشاشە، هیچ كەس ئەوەی لەكوردستان نەكردبوو، سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا.
لەگەڵ كام بەرنامەیان مورتاحتر بوویت و هەست دەكەی لە كامیان سەركەوتووتر بووی؟
كەیلان: بێگومان خوانی ئێمە تەرجوبەیەكی زۆر باش بوو بۆ من، خوانی ئێمە منی كردە كەیلانی ئەمڕۆ، بەڵام هەوڵ دەدەم ماڵی ئێمەش وەك خوانی ئێمە بەجوانی پێشكەش بكەم. لەم پڕۆگرامە تازەیەشدا بڕگەی خواردنت هەیە، پێدەچێت كچێكی نەوسن بیت و زۆر حەزت بە خواردن بێت؟
كەیلان: بێگومان زۆرم حەز لەخواردنە، بەردەوام حەزدەكەم خواردنی خۆش بخۆم، كەسێكی نەوسنیشم بۆ خواردن.
هەرچەندە میوانی چەندین خوان بوویت و جۆرەها خواردنت خواردووە، بەڵام هەر قەڵەو نەبوویت؟
كەیلان: ئەگەر خواردنی تەندروست بخۆیت قەڵەوت ناكات، من یەكێكم لەوانەی خواردنی چەور ناخۆم، ئەگەر خواردنێكیش زۆرم حەزم لێبێت و بزانم قەڵەوم دەكات، كەم دەیخۆم، بەس تامی دەكەم بۆ ئەوەی قەڵەو نەبم، بۆیە زۆر ئاگاداری خۆمم تاكو قەڵەو نەبم، وەرزشیش دەكەم، بەڵام ئێستا لەبەر ماڵی ئێمە كاتی وەرزش كردنم نەماوە، چونكە كاتم زیاتر لێ دەگرێت، لەهەفتەیەكدا دوو بەرنامە دەكەم، بەڵام خۆم كەسێكی عەجولم و هاتوچۆ زۆر دەكەم.
چ خواردنێك بەباشی دەزانی ئامادەی بكەیت؟
كەیلان: هەموو خواردنێك دەزانم، بەس خواردنە قورسەكان نازانم، وەك كفتە و سەروپێ. هەر خواردنێك بیبینم دەزانم چۆن دروست دەكرێت، قەت ناپرسم ئەوە چۆن دروست دەكرێت، خۆم یەكجار سەیر بكەم دواتر دەزانم دروستی بكەمەوە.
خواردنی كام شارت بەلاوە خۆش بو؟
كەیلان: هەموو شارێك خواردنی خۆشی خۆی هەیە، من جگە لە شارەكانی باشوور، سەردانی باكوری كوردستان و دیاربەكر و ماردینیشم كردووە، خواردنی ئەوێشم خواردووە، زۆر خۆش بوو.
چ خواردنێكی باشوورت لا خۆشە؟
كەیلان: بێگومان عاشقی دۆڵمەی ئێرەم، كفتەش خواردنێكی زۆر خۆش هەیە. لەمیانی تۆماركردنی ئەڵقەكانی بەرنامەكەت، چ شتێكی سەرنجڕاكێشت لەبیرماوە، كە باست نەكردبێت؟
كەیلان: من وەك پێشكەشكار ئەو ئازادییەم نەبووە زۆر شت بڵێم، هەرچەندە ویستبێتیشم بیڵێم، بۆ ئەوەی بینەرانم دڵگران نەبم و لێم نەڕەنجێن. بۆ نمونە خواردن بە كەوچكی یەكترم زۆر بینیوە، وەك دەشزانین زۆربەی نەخۆشیەكان لە دەمەوە دەگوزارێنەوە.
زیاتر بەجلی كوردییەوە حەز دەكەی دەركەویت، یاخود جلی سادە؟
كەیلان: عاشقی جلی كوردیم، ئەگەر بكرێت هەموو بەرنامەكانم بەجلی كوردی دەرەكەوم، ئێستاش 16 جلی كوردیم هەیە.
حەز بە دەنگی كام گۆرانیبێژ دەكەیت؟
كەیلان: هەر گۆرانییەك لەگەڵ دڵم پەیوەندی هەبێت و مورتاح بم لەگەڵی، گوێی لێ دەگرم. مەرزییە فەریقی و ناسر رەزازی و عەدنان كەریم و زۆری تر، ناتوانم ناوی هەموویان بێنم
چ گۆرانییەك زۆرتر لەبەر خۆتەوە دەڵێیتەوە؟
كەیلان: زۆر لەبەرخۆمەوە گۆرانی ناڵێمەوە، چونكە ناتوانم زۆر گۆرانی لەمێشكم سەیڤ بكەم، تەنیا گوێ دەگرم.
خۆت ستایلی جلوبەرگت هەڵدەبژێریت یاخود كورد ماكس بۆت دیاردەكەن؟
كەیلان: نەخێر كورد ماكس بڕیار نادات چ ستایلێك لەبەربكەم، خۆم هەموو جلەكانم هەڵدەبژێرم، بەڵام لەكاتی جل كرین دەرهێنەرەكەم هاوكاریم دەكات.
حەز دەكەی لە ماڵەكەت میوانداری كێ بكەی كە تا ئێستا نەتتوانیبێت بیكەی؟
كەیلان: ناسر رەزازی، حەز دەكەم و بەڵێنیشی داوە بێتە ماڵەكەم. هەروەها عەدنان كەریم و زۆری تریش كە ئێستا ناویانم لەخەیاڵ نیە.
پێتوایە ئێستا كەسانێك هەبن لاسایی جلوبەرگ و ستایلی تۆ بكەنەوە؟
كەیلان: بەڵێ بێگومان ئێستا دەتوانم بە بەڵگە بڵێم ستایلی جلوبەرگم و پرسیارەكانم و شێوازی پرۆگرامەكەشم تەقلیدی كراوەتەوە، دێن بەو ستایلەی من كاردەكەن، من بەوە خۆشحاڵم، دیارە من كەسێكی سەركەوتووم و كارێكم كردووە و دەیانەوێت بگەنە ئاستی من، بۆیە لاساییم دەكەنەوە. جگە لەكاری راگەیاندن حەز بە چ كارێكی تر دەكەی؟
كەیلان: پێشتر حەزم دەكرد ببم بەمامۆستا، بەڵام ئێستا بەس راگەیاندن، چونكە عاشقی كارەكەمم و بەحەزەوە كاردەكەم و خۆمی پێوە ماندو دەكەم، بۆ ئەوەی كارێك بكەم و دڵی خەڵك و میوانان خۆش بكەم.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات