bozhin
کاسیاس ئاماژە بە وازهێنان دەدات لە یاری نێودەوڵەتی :
ئیکەر کاسیاس ، گٶڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ ، ئاماژەی دا بەوەی نیازی وایە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت دوای 16 ساڵ یاری کردن.
کاسیاس گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا دەڵێت : ” نازانم کەی بەڵام واز دەهێنم .
لە بەشێکی تردا دەڵێت ” من شانازی بە هەستی خۆشەویستی خەڵکەوە دەکەم لە ئەمڕۆوە تا هەتا هەتایە ، هەموومان یەکبگرین لە پێناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان “.
کاسیاس نازناوی “پیرۆز” وەرگرتبوو ،کە لە ساڵی 2000 یاری دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە 167 یاری بوو.
تعليقات
إرسال تعليق