حكومەتی هه ريم موچەی ئەم كەسانە زیاد دەكرێت

bozhin
حكومەتی هه ريم موچەی ئەم كەسانە زیاد دەكرێت

حكومەتی هه ريم موچەی ئەم كەسانە زیاد دەكرێت رۆژی شەممە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتییەكە، موچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت، حكومەتیش بڕیاری داوە موچەكانیان زیاد بكات لەوبارەیەوە مەریوان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە سایتی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی راگەیاندوە، ئەم مانگەش سودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی (خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان) بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو موچە وەردەگرن، لەگەڵ زیادكردنی بڕی (500) دینار بۆ سەر موچەكانیان.

دەشڵێت “مانگی رابردوو كەمئەندامانی فەرمانبەر بڕی 59 هەزار و 500 دیناریان وەرگرت و ئەم مانگەش بڕی 60 هەزار دینار وەردەگرن، هەروەها ئەو سودمەندانی كە فەرمانبەر نین لە مانگی رابردودا بڕی 89 هەزار و 500 دیناریان وەرگرتبو، ئەم مانگەش بڕی 90 هەزار دینار وەردەگرن”.

لەبارەی گۆڕانكاری لە بڕی ئەو موچەی دەدرێـت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتییەكان، هەمزە مەغدید بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت “گۆڕانكاری لە بڕی موچەی پێدراو بە خاوەن پێداویستی تایبەت دەكرێت ئەمەش دوای ئەنجامدانی پشكنینی گشتی بۆ سەرجەم كەمئەندامان”.

رونیشیكردەوە، “پرۆسەی پشكنین لە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەستپێدەكات”



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات