عادل نوری: دوای جەژن ئیمزا بۆ لابردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەکەینەوە

chalack

یەکێک لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی ئەنجومەنی نوێنەران باس لەوە دەکات دوای جەژنی رەمەزان دووبارە ئیمزا بۆ دوورخستنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەکەنەوە.
عادل نوری کە یەکێکە لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان، بە”کوردسات نیوز”ی راگەیاند: دادگای فیدڕاڵی لەبەر رێگریکردن لە زیادبوونی تەنگژەی سیاسی ئەو بڕیارەی لەبەرژەوەندی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، ئەگینا چەندین بەڵگەی بەھێزی لەبەردەستدابوو کە دانیشتنەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ یاسایی بوون، ئاماژەی بەوەشدا وەک پەرلەمانتارە مانگرتووەکان کێشەی شەخسیان لەگەڵ کەسدا نییە، بەڵام پێیانوایە دەستەی سەرۆکایەتی ناتوانێت شکۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بپارێزێت، باسی لەوەشکرد دوای جەژن بەشداری یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن و تێیدا دووبارە ئیمزا بۆ لابردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆدەکەنەوە.
دادگای فیدراڵی، رۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ھەردوو دانیشتنی رۆژانی ١٤ و ٢٦ی مانگی نیسانی ئەنجومەنی نوێنەرانداو دانیشتنەکانی بە نادەستووریی دانا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات