گروپی ٢٠ دەڵێت زیاتر لەیەک ملیار کەس لە جیھاندا لەوزە بێ بەشن

helin

بەپێی داتاکانی گروپی ٢٠ زیاتر لە یەک ملیار کەس لە سەرتاسەری جیھاندا ناتوانن وزەی پێویست بەدەست بھێنن.

وەزیرانی وزەی ٢٠ وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھان لە بەیجینی پایتەختی چین کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی کەرتی وزە لەسەر تاسەری جیھاندا بەپێی داتاکانی ئەو گروپە ١.١ ملیار کەس لە جیھاندا ناتوانن وزەی پێویستیان دەست بکەوێت .

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەوڵەکانی گروپی ٢٠ بۆ پەرەپێدانی وزەی خاوێن گفتوگۆی لەبارەوە کرا ، بریاریشە سەرەتای مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپەکە لە بەیجین بەرێوەبچێت،لەکۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی ٢٧ وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادە بوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات