مارادۆنا داوایەک لە میسی دەکات

bozhin
مارادۆنا داوایەک لە میسی دەکات

مارادۆنا داوایەک لە میسی دەکات :

هەر یەک لە  ماوریسیو ماکری ،سەرۆکی ئەرجەنتین و دیگۆ مارادۆنا ،  داوا لیۆنێل میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە دەکەن ، پاشگەز بێتەوە لەو بڕیارەی داویەتی لەسەر وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی  دوای دۆڕاندنی  ئەرجەنتین بەرامبەر تشلی لە کۆپا ئەمریکا.

وتەبێژێک بەناوی ماکری بە فرانس پرێسی راگەیاندبوو کە سەرۆکی ئەرجەنتین پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ مسی ئەنجام داوە و داوای لێکردوە کە بەردەوام بێت لە یاری نێودەوڵەتی ،هەروەها سەرسامە بە میسی بەو یارەیەی کە میسی پێشکەشی دەکات لە پاڵەوانێتیدا ،هەروەها داوای لێکردوە گوێ بەو رەخنانە نەدات کە لێیدەگرن لەم دوایەدا.

لە لایەکی ترەوە مارادۆنا بە رۆژنامەی “La Nacion”  راگەیاند بوو کە  دوای لە میسی کرد  بەردەوام بێت لە یاری نێودەڵەتی ،چونکە زۆری لەبەردەمدایە ، هەروەها وتیشی کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەچێت بۆ مۆندیالی 2018  لە روسیا  و دەبێتە پاڵەوانی جیهان.

ئەم لێدوانانەش دوای ئەوە هات کە زۆرێک لە هەوادارانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پشتگیری خۆیان بۆ میسی دەربری  چ لە سەر ئینتەرنێت چ لەسەر دیوارەکانی شەقامەکانی بیونس ئایرەسی پایتەخت.

پێشتر میسی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کە واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت دوای دۆڕاندنی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لەبەرامبەر تشیلی بە لێدانی پەنارتی ، ئەمەش چوارەم جارە  کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەدۆڕیت  بە بەشداری میسی چ لە کۆپا ئەمریکا بێت یان کاسی جیهانی .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات