ئەمەریکا قەبارەی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە ئاشکرادەکات

bozhin
ئەمەریکا قەبارەی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە ئاشکرادەکات

ئەمەریکا قەبارەی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە ئاشکرادەکات باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر قەبارەی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا هاوکاری دوو لیوای پێشمەرگەی کردووە بە ملیۆنان دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ” ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کەلوپەل و پێداویستی سەربازی تەواوی بۆ دوو لیوای پێشمەرگە دابینکردووە, کە ھەریەکێکیان نزیکەی ٧٩ ملیۆن دۆلاری تێچووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” بۆ دڵنیابوون لە باش ڕاھێنانی پێشمەرگە لەسەر کەلوپەلەکان ھاوپەیمانان بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە ڕاھێنانیان بە پێشمەرگەکان کردووە”.

ئەمەریکا وەک سەرپەرشتیاری هاوپەیمانی دژبەداعش لە سەرەتای هاتنی داعش بۆ عێراق هاوکاری هێزە عێراقیەکانی کردووە و پێشمەرگەش بێ بەش نەبووە لەو هاوکاری و ڕاهێنانانە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات