ئەمریکا بڕی ٢ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار قەرز بە عێراق دەدات،لەو بڕە پارەیەش حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھێزی پێشمەرگە تەرخان دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق ، حکومەتی عێراق و ئەمریکا رێککەوتنکیان ئیمزاکردووە بۆ پێدانی بڕی ٢ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار قەرز بە عێراق بە مەبەستی کڕینی چەک و تەکنولۆژیای پێشکەوتوو بۆ پەرەپێدانی توانای ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئازادکردنی سەرجەم ئەو ناوچانەی کە ھێشتا لە ژێر دەستی تیرۆرستانە. راگەیەندراوەکەی وزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە ، لە چوارچێوەی ئەو قەرزەدا حکومەتی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخان دەکات بەمەبەستی ھاوکاریکردنی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، ھەروەھا حکومەت بەڵێنیشیداوە بەبەکارھێنانی پارەی گشتی بۆ پشتیوانی و پەرەدان بە سەرکەوتنەکانی بەرنامەی حەشدی شەعبی.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق