بزانه موچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان كه ى دابەش ده کريت؟ دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان دواخراوە بۆ دوای جەژن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست موچه‌ى مانگى ئایارى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خانه‌نشیانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى ده‌كه‌وێته دواى جه‌ژن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌بانكى خانه‌نشینانى هه‌رێم تایبه‌ت ئاشكرای كرد “به‌دواداچوون بۆ هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى كراوه‌و پێمانڕاگه‌یاندراوه كه به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست موچه‌ى خانه‌نشینان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌وێته دواى جه‌ژن، به‌ڵام راسته‌وخۆ دواى جه‌ژن موچه‌یان پێده‌درێت”.
له‌باره‌ى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان تایبه‌ت وتی “دوو رۆژ پێش ئێستا نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان كردووه‌و داوامان كردووه موچه‌ى كه‌سوكارى هاوشێوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان مانگانه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
تعليقات
إرسال تعليق