لە ٣ رۆژدا کێش دابەزێنە

bozhin
لە ٣ رۆژدا کێش دابەزێنە

 لە ٣ رۆژدا کێش دابەزێنە :

لەنێو شێوازەکانی رێجیم دا بۆ دابەزاندنی کێش باشترین رێگا و خێراترینیان رێجیمی سەربازییە کە دەتوانێ بەتەنیا ٣ رۆژ کێشت دابەزێنێت.
یەکەم رۆژ:
بەیانی: نیو سندی، ٢ کەوچک کەرەی عەلی بابا، ١ کوپ چا یان قاوە.
نیوەرۆ: یەک پارچە تۆست، نیو کوپ تونا، کوپێک چا.
ئێوارە: کوپێک ئایسکرێمی ڤانیلا، کوپێک پاقلە، نیو مۆز، سێوێک، پارچەیەک گۆشت.
دووەم رۆژ:
نانی بەیانی: نیو مۆز، ھێلکەیەک، پارچەیەک تۆست.
نانی نیوەرۆ: ٥ پارچە پسکیتی سوێر، ١ کوپ پەنیر، ھێلکەی کوڵاو
نانی ئێوارە: نیو کوپ ئایسکرێمی ڤانیلا، نیو مۆز، کوپێک برۆکلیی، نیو کوپ گوێزەر، ٢ ھۆت دۆگ
سێیەم رۆژ:
نانی بەیانی: ٥ بسکیتی سوێر، سێوێک، کەمێک پەنیری چیدەر
نانی نیوەرۆ: ھێلکەیەکی کوڵاو، پارچەیەک تۆست
نانی ئێوارە: نیو کوپ ئایسکرێمی ڤانیلا، نیو مۆز، نیو کوپ تونا.
بۆ بەدەستھێنانی باشترین دەرەنجام باشترە کەوەرزش و مەشقی لەگەڵ بکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات