razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
نزیکەی حەوت سەد و پەنجا ھەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە عێراق.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان لە دەست تێرۆریستانی داعش نزیکەی حەوت سەد و چل و چوار ھەزار ئاوارە کە بەھۆی پەلامارەکانی تێرۆریستانی داعشەوە ئاوارەبوون و وێڕای کەمی یاخود نەبوونی خزمەتگوزارییەکانیش گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان.
بەڵام لە ھەندێک شار و شارۆچکەی دیکەی وڵاتەکەدا بەھۆی بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە ئاوارەبوونی ھاووڵاتیان بەردەوامی ھەیە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاشکرای کردووە کە ژمارەی ئاوارەکانی عێراق لە چوار ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە و ھۆشداریشی داوە لە زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەکان.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق