پارێزگاری ئەنبار لەپۆستەکەی دورخرایەوە

helin

بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی ئیداریی و دارایی و پێشێلکردنی یاسا، ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بەزۆرینەی دەنگ ، پارێزگاری ئەنباریان لەپۆستەکەی دورخستەوە. 

رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاریاندا “سوھەیب راوی” پارێزگاری ئەنبار لەپۆستەکەی دوربخەنەوە. لەوبارەیەوە”سەباح کەرحوت”سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لەکۆی ٣٠ ئەندام، ١٩ ئەندام ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لەپارێزگاری ئەنبار داوە. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ھۆکاری لەسەرکار لابردنی “سوھەیب راوی”ی گەڕاندەوە بۆ پێشێلکردنی یاسا و ئەو گەندەڵی ئیداری و داراییەی کە لەماوەی کارکردنیدا لەپۆستەکەی ئەنجامیداوە. 

دوابەدوای لەسەر کار لابردنیشی، سوھەیب راوی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگاری ئەنبار رەتکردەوە، بەپێی یاساش پارێزگاری ئەنبار بۆی ھەیە لەماوەی ھەفتەیەکدا لەدادگای فیدراڵی عێراق تانە لە بڕیارەکەی ئەنجومەن بدات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات