شێرپه‌نجه چاره‌سه‌رى دۆزرایه‌وه رۆژنامه‌ى “ده‌یلى مه‌یل”ى به‌ریتانى تیشكى خسته سه‌ر نوێترین چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ى مێشك، چاره‌سه‌ره‌كه بریتییه له گیراوه‌یه‌ك كه شله‌ى “ئه‌سپرین”ـى تیادایه، شله‌كه له ماده‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ناوى “ترشه‌ڵۆكى ئه‌سیتیل سالیسیلیك” ئاماده‌كراوه و پێی ده‌گوترێت ” IP1867B “.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و چاره‌سه‌ر نوێیه له كۆنگره‌ى شێرپه‌نجه‌ى مێشك “Brain Tumours 2016” خرایه‌ڕوو كه له شارى وارسۆى پۆڵه‌ندا، رێكخرا.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن تیمێك له زانایانی زانكۆى بۆرتسمۆپى به‌ریتانی ئاماده كراوه‌و، روونی ده‌كه‌نه‌وه، شله‌ى ئه‌سپرین به‌ربه‌ستى خوێنینی مێشك “blood-brain barrier” ده‌بڕێت و هاوكار ده‌بێت له له‌ناوبردنى شێرپه‌نجه‌ى مێشك به‌تایبه‌ت وه‌ره‌مى “ئاروومى” كه ناوه زانستییه‌كه‌ى”glioblastoma”ـه، هه‌روه‌ها رێگه ده‌گرێت له مردنى نه‌خۆشه‌كان به‌هۆى ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌وه.
تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه، كه چاره‌سه‌ره‌كه 10 هێنده‌ى چاره‌سه‌ر به كیمیاوى بۆ له‌ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه كاریگه‌رتره، توێژه‌ران جه‌ختیان كرده‌وه، به‌كارهێنانى شله‌ى ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانى دژ به دوومه‌ڵ، هاریكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ك ئاسه‌واره‌كانى چاره‌سه‌ره‌كه‌ش كه‌متر ده‌بێته‌وه چونكه ده‌رمانى كیمیاوى كه‌متر به‌كار ده‌هێنرێـت.
تعليقات
إرسال تعليق