ڕۆناڵدۆ دەتوانێت مێسی لە برياری وازهێنان پاشگەز بکاتەوە

bozhin
ڕۆناڵدۆ دەتوانێت مێسی لە برياری وازهێنان پاشگەز بکاتەوە

 ڕۆناڵدۆ دەتوانێت مێسی لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز بکاتەوە

بەگوێرەی چاودێرانی تۆپی پێی جیهانی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال تاکە کەسە کە بتوانێت مێسی لە بڕیاری وان هێنانی لە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی ئارژەنتینا پەشیمان بکاتەوە.

لەم ڕووەوە، پسپۆرانی تۆپی پێ پێیان وایە، کە درەوشانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لە یۆرۆی فەرنسا و گەیشتنی هەڵبژاردەکە بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین کریستیانۆ لە بەدەستهێنانی چوارەم تۆپی زێڕین نزیک دەکاتەوە، هەروەها شکاندنی ڕیکۆردەکان لە لایەن ڕۆناڵدۆ ، ئاگرەکەی ناو دڵی مێسی دەکوژێنێتەوە و هۆکارێک دەبێت بۆ مێسی بۆ ئەوەی بگەڕێتەوەو مەیدانەکە بۆ کریس چۆڵ نەکات.

لەم بارەیەوە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیاکانی جیهان ئاماژەیان کردووە، کە وازهێنانەکەی مێسی تەنها کاردانەوەیەکی یاری ئارژەنتینا و چیلی یە، ئەو ئەستێرەیە لەگەڵ ڕۆیشتنی کات و لەگەڵ بینینی درەوشانەوەی ڕۆناڵدۆی ڕکابەری لەم بڕیارە پاشگەز دەبێتەوەو جارێکی دیکە درێسی ئارژەنتینا دەپۆشێت، بە تایبەتی گەر بزانین کە مێسی تەنها 29 ساڵە بەمەش دەتوانێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە یاری بکات و لە تۆمار کردنی ڕیکۆردەکان بەردەوام بێت.

ئاشکرایە کە هەفتەی ڕابردوو، بەهۆی لە دەستدانی لێدانێکی سزا لە لایەن مێسی و دۆڕاندنی هەڵبژاردەکە بەرانبەر چیلی لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمەریکا، یاریزانەکە واز هێنانی لە یاری کردن بۆ ئارژەنتینا ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەش نیگەرانی لە سەرتاپای جیهان لێ کەوتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات