بۆ جوانی دەم و چاو خانمان ماسکێک بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی پێست

bozhin
بۆ جوانی دەم و چاو خانمان ماسکێک بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی پێست

بۆ جوانی دەم و چاو خانمان ماسکێک بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی پێست خانمان ماسکێک بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی پێست لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوین و وەرزی گەرما، بەهۆی تیشکی خۆرەوە خانمان تووشی تێکچوونی ڕەنگی پێستیان دەبن و سروشتی ڕەنگە ئاساییەکە لەدەستدەدەن، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە و دەکرێت لەڕێگەی ئەم ماسکە سروشتیانەوە خۆت لەم کێشەیە ڕزگار بکەیت.

1-لیمۆ یەکێکە لەو پێکهاتانەی دژە ئۆکسانە و ڕەنگی پێست یەکدەخاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک هەنگوین و کەمێک شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 10 خولەک، هەفتانە 3-4 دووبارەی بکەرەوە، خانە مردووەکانی پێست زیندوو دەکاتەوە و ڕەنگی دەکاتەوە.

2-بۆ کردنەوەی ڕەنگی پێستەکەو لابردنی پەڵە تاریکەکان، کەمێک شەربەتی لیمۆ و شەربەتی تەماتە و شەربەتی خەیار تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی چەند خولەکێک و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتانە 3 جار دووبارەی بکەرەوە.

3-پەتاتە یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەبێتە هۆی لابردنی زیپکە و پاککردنەوەی و کردنەوەی ڕەنگی پێست، بیدە لە خەڵاتە و پاشان بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک، ئەگەر دەتەوێت باشترین ئەنجامی هەبێت ڕۆژانە بەکاریبهێنە.

4-برنج یارمەتیدەرە بۆ کردنەوەی ڕەنگی پێست و لابردنی ئەو پەڵانەی دوای گەرمی تیشکی خۆر دروستبوون، برنج بهاڕە و ئاوی گوڵی تێکەڵ بکە، دواتر ئەو هەویرە بدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک ماسکی کۆلاجین بۆ جوانی دەم و چاو

بۆ ئەوەی لەبۆنەکانی جەژندا بەشێوەیەکی جوان و سەرنجراکێش دەربکەویت پێویستە سود لەم تێکەڵەیە ببینیت بۆ جوانترکردنی پێستی دەم و چاو و بەدەستھێنانی شێوەو قەبارەیەکی جوانی گوپ و دەرکەوتنی بەشێوەیەکی سروشتی و پەمەیی.
کۆلاجین پرۆتینێکی سروشتییە کەلەنێو لەشدا ھەیە ئەمەش زامنی نەرمی و جوانی شانەی پێستە.
کەبەشێوەیەکی سروشتی ھێواش دەبێتەوە و لەگەڵ بەساڵاچونیشدا گرفتی پێست نامێنێت، ئەوەش کەبوار دەدات بەدەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون.
تێکەڵەکە لەخەیار پێکھاتوە کەپێست بەھێز دەکات و ھاوکات سپێنەی ھێلکە و نیشاستەی گەنمەشامی و زەیتون رەنگێکی جوان دەداتە پێستی مرۆڤ.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات