بەوێنە ,چۆنیەتی دروستكردنی شیرینیەكی بەتام بۆ بەربانگ و چۆنیەتی ئامادەكردنی باینجانی برژاو بەفڕن

bozhin
بەوێنە ,چۆنیەتی دروستكردنی شیرینیەكی بەتام بۆ بەربانگ و چۆنیەتی ئامادەكردنی باینجانی برژاو بەفڕن
بەوێنە …چۆنیەتی دروستكردنی شیرینیەكی بەتام بۆ بەربانگ
وێستگە ستایل-
ئەم جۆرە شیرینیە مەغریبیە هاوشێوەی كولیچەیە بەڵام تامەكەی جیاوازە و بە (سمید) دروست دەكرێت .
كەرەستەكان :
– دوو كوپ و نیو سمید
– یەك كوپ كەرە
– بەهاراتی كولیچە
– ئاو
-خورما
-هەنگوین
-ڤانێلا
چۆنیەتی ئامادەكردن :
سمید و كەرە و دەرمانی كولیچەكە تێكەڵاو بكە و دواتر هەموو پێكهاتەكانی دیكەی بۆ زیاد بكە جگە لە ئاو ، ووردە ووردە ئاوەكەی بۆ زیاد بكە ئەوەندەی پێویستە ، هەویرەكە جوان بشێلە هەتا خۆی دەگرێت ، قاڵبی كولیچە بەكاربهێنە بۆ دروستكردنی و خورماكە بخەرە ناویەوە و لە زەیتدا سووری بكەرەوە ، هەنگوین و ڤانێلا و ئاو بەێی پێویست تێكەڵاو بكە و كولیچەكانی تێبكە بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوە هەتا ئەو كاتەی كەمێك شێ هەڵدەمژێت ، دواتر دەتوانیت كونجی بكەیت بەسەریدا بۆ ڕازاندنەوەی .

بەوێنە …چۆنیەتی ئامادەكردنی باینجانی برژاو بەفڕن
وێستگە ستایل-
پێویستیەكان :
– باینجان
– زەیت
– خوێ
چۆنیەتی ئامادەكردنی :
باینجانەكان قاش قاش بكە بەهەر شێوەیەك خۆت پێت جوانە دواتر بە فڵچەیەك زەیتی لێبدە و خوێی پێوە بكە و بیخەرە سەر سینیەك و بیخەرە ناو فڕنەوە بۆ چەند خولەكێك هەتا دەبرژێت ، ئێستا ئامادەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر خواردنێك پێت خۆشە پێشكەشی بكەیت .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات