سێ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستەنبوڵ روویاندا

helin

شەوی رابردوو سێ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستەنبوڵ روویدا و بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

دوابەدوای تەقینەوەکان ھێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتوونەتە ئیستەنبوڵ و بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکەش بڕیاریدا تا کاتێکی نادیار فڕۆکەخانەکە دابخات.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی ھێزە ئەمنیەکانی تورکیا زیاتر لە ٧٠ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و زیانر ٢٨ کەس کوژراون. 

جێی ئاماژەی لەماوەی رابردوودا چەند تەقینەوەک لە شاری ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و شارەکانی تری تورکیا روویانداوە و بەوھۆیەوە کوژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات