جەژنێک نیە ئەو پیاوە نەگریابێ

Chnar
جەژنێک نیە ئەو پیاوە نەگریابێ
( بەسەرهاتێکی راستەقینەیە و لەڕانیە ڕوویداوە، تاکۆتایی بیخوێنەوە، کاریگەرە )
پیاوێکی دەوڵەمەند کە لە رانیە دادەنیشێ .. ئەو وەکو هەموو جەژنەکانی تر جلێکی جوان دەپوشێ و خۆی بۆن خوش دەکات و پێش هەرهەمووان دەچێتە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن
ئەوبەیانیەی جەژن کە دەچێتە مزگەوت دەبینێ پیاوێکی جوان بەتەنیشتی پایەی مزگەوتەوە لەنزایەکی قوڵدایەو فرمێسکی بەگوڕ و شاراوە دەبارێنێ
پیاوە دەوڵەمەندەکە وردە وردە بە بەدانیشتنانەوە خۆی لێ نزیک کردەوەو سەری بردە بن گوێی و پێی ووت کاکی من بۆچی دەگریەی ؟
پیاوە دەست بەنزاکە خۆی رێک دەخاتەوە .. وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ .. بێ ئەوەی سەیری بکات کێیە پێی ووت من هەروام کە نزا دەکەم دەگریەم !
دەوڵەمەندەکە پێی ووت برام بەگیانی مامی خۆت ئەگەر پێشت ناخوش بێ .. من پێت دەڵێم درۆ دەکەی .. ئەو گریانە شتی دیکەی لەپشتە
ئیتر کابرا خۆی پێ نەگیراو بەبێ دەنگی سەری خستە بەرخۆی و گریانێکی دەمارپسێن گریـــــــا
دەوڵەمەندەکە پێی ووت تو ئەو خودایەی بەهەقی دەزانی چیدیکە ئەزیەتم مەدە بۆچی دەگریەی کاکی من ؟
ئیتر نەیتوانی چیتر بیشارێتەوەو بەکابرای ووت بەخودا قەسەم لەشەرمەزاری منداڵەکانم رامکردووە .. چونکە گۆشتم بۆنەکڕیون دەترسم هەستن لەخەوو بەو حاڵەوە بیانبینم کە چاوەروانی ناکەم .
کابرای دەوڵەمەند خۆی پێ نەگیراو دەستی کرد بەگریان و کابرای بردە دەرەوەی مزگەوت و ناونیشانی ماڵەکەی بەزۆر لێ وەرگرت و هەژارەکەی بەجێ هێشت.
هەر کە گەیشتەوە ماڵەوە هاوسەرەکەی خەریکی ئامادەکاری سفرە رازاندنەوە بوو .. ئیتر نەیهێشت بەردەوام بن و رونکردنەوەی پێویستی دابەهاوسەرەکەی و کچ و کوڕەکانی و دەستیان دایە مەنجەڵ و قاپ و کەوچک و سفرەکەو بەکاملی چونە ماڵی کابراو لەوێ لەگەڵیان نانی جەژنیان خوارد .. لەو رۆژەوە کابرا دەوڵەمەندەکە ئەو ماڵە دەژیەنێ و جەژن نیە بەیادی ئەو رۆژەوە چینێکی باش نەگریەت .
وە هەر لەو رۆژەوە هەموو بەرە جەژنانێک وەک عەوداڵێکی دوای کەفیل دەگەڕێ بۆ هەژاران و زیاد لەپێویست پارەوخەرجیان پێ دەدات
تۆش ئـەی مرۆڤ خەندە بخە سەرلێوی پیاوێک و ھەر ئـێستا ھەژارێک بدۆزەرە و کۆمەکی بکە
یان بڵاوی بکەرەوە تادەگات بە ھەموو دەوڵەمەندانی شار
ھێدی چنارنەیی


سه‌رچاوه‌چناران

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات