وەزارەتی دارایی خشتەی پێدانی موچە هەفتەی داهاتوو بڵاوكرده وه جەژنانە دەدرێتە ئەم فەرمانبەرانە

bozhin
وەزارەتی دارایی خشتەی پێدانی موچە هەفتەی داهاتوو بڵاوكرده وه جەژنانە دەدرێتە ئەم فەرمانبەرانە

وەزارەتی دارایی خشتەی پێدانی موچە هەفتەی داهاتوو بڵاوكرده وه جەژنانە دەدرێتە ئەم فەرمانبەرانە وەزارەتی دارایی خشتەی پێدانی موچەی بۆ رۆژانی شەممە، یەكشەممە‌و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو راگەیاند كە چەندین وەزارەت‌و دەستە دەگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:-ڕۆژی شەممە بەرواری 2/7/2016 لەگەڵ دابەش كردنی مووچەی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) لە وەزارەتی پەروەردە ، مووچەی ئەم شوێنانەی لای خوارەوەش دابەش دەكرێت.

1-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
2-سەرۆكایەتی هەرێم
3-سەرۆكایەتی پەرلەمان
4-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
5-مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كارو باری كۆمەڵایەتی

هەروەها ڕۆژی یەك شەممە و دووشەممە  بەرواری 3و 4/7/2016 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت

 .
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، شەممەی داھاتوو ٢ی تەمموز، موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سێ سەرۆکایەتییەکەو کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ھەر لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابووری حکومەتی ھەرێم، ئاماژەی بەوەشکراوە کە رۆژی یەکشەممەو دووشەممەی داھاتوو، (٣ و ٤)ی تەممموز، موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

کۆتاییھێنان بەدابەشکردنی موچەی مانگی (پێنج)ی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم لەکاتێکدایە، تائێستا کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                  جەژنانە دەدرێتە ئەم فەرمانبەرانە                                                                                                                                                                                                                                                        بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی رادەگەیەنێت، سەرمایەدارێكی شاری سلێمانی هاوكاری وەك جەژنانە داوەتە ژمارەیەك لە كارمەندانی خانەكانعومەر گوڵپی بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی رایگەیاند، خێرخواز جەمالی‌ حاجی‌ عەلی‌، سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ كرد و جەژنانەی‌ بەخشییە كارمەندەكانی‌ خانەكان، كە پێك هاتبوو لە بەبڕی‌ 50 هەزار دینار وەك جەژنانە بۆ (141) كارمەندی‌ خانەكان.

 

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی داواشیكرد، هەر خێرخوازێك، چاكەكارێك، هاووڵاتیەك، بیەوێت بەشداربێت لەم ئەركە پیرۆزەدا، كە ئێوەی‌ كارمەندان ئەنجامی دەدەن، ئەوە دەتوانێت ئەو كارە بكات ئەویش لە ڕێگەی‌ پشتیوانی ‌‌و هاوكاری ‌‌و نرخاندنی‌ كاری‌ ئێوەوە.

 

عومەر گولپی هەروەها سوپاسی جەمالی‌ حاجی‌ عەلی‌ كرد، كە وەك نرخاندنی‌ كاریان جەژنانەی‌ بەخشییە كارمەندانی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان‌ و هیوای‌ خواست سەرجەم سەرمایەداران باشتر هاوكارو پشتیوانی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان بن، كە لە ئەستۆگرتن ‌و بەڕێوەبردنیان سەرەڕای‌ ئەركی‌ حكومەت ئەركی‌ تەواوی‌ كۆمەڵگەشە



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات