bozhin
بەوێنە.. لە پایتەختی ئەرجەنتین پەردە لەسەر پەیکەرەکەی مێسی لادرا
سێشەممەی ڕابردوو ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەرجەنتین ڕایگەیاند کە هیواخوازە هەفتەی داهاتوو چاوی بە لیۆنێل مێسی بکەوێت بۆ ئەوەی لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی پەشیمانی بکاتەوە.
مێسی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، گەڕایەوە بۆ بۆینس ئایرسی پایتەخت، بەڵام تا ئێستا لەسەر بڕیاری وازهێنانەکەی هیچ لێدوانێکی نەداوەو هاندەرانی تانگۆش هەڵمەتێکی گەورەیان ڕێکخستووە بۆ پەشیمان کردنەوەی لیۆ لەو بڕیارە.
لەسەر داوای سەرۆکی ئەرجەنتین، ئەمڕۆ پەردە لەسەر پەیکەرییەکی لیۆنێل مێسی لە ناوەڕاستی شاری بۆینس ئایرس لابراو ئەرجەنتینییەکان هیواخوازن بەو کارە هونەرییە، کاپتنەکەیان لە بڕیارەکەی پەشیمان بکەنەوە.
وێنە:
تعليقات
إرسال تعليق