باشترين پێنج ياریی بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانى

bozhin
باشترين پێنج ياریی بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانى

باشترين پێنج ياریی بۆ گالاکسی و هاوسيستمەکانى

بەهۆی بەربڵاوی ئەو ئامێرانەی سيستمی ئەندرۆيديان لەسەرە کە ئامێرەکانی گالاکسی و سۆنی و ئێڵ جی و چەندانی ديکە دەگرێتەوە، داگرتنی ياریی و بەرنامە بەهێزەکان بووەتە داواکارييەکی سەرەکیی لەلای بەکارهێنەرانيان.

بێگومان چەندان بازاڕی ئەليکترۆنی هەيە کە بەکارهێنەرانی ئەندرۆيد دەتوانن ياریی و بەرنامەی تيادا دابگرن و بيخەنە ناو ئامێرەکانيان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێکی بەپارەيە تاڕادەيەک بێزاریی لەلای زۆرينە دروستکردووە.

لەلايەن پێگە تەکنەلۆژييەکانەوە چەند يارييەک بەباشترين داندراون کە تايبەتن بە ئەندرۆيد، ئەوانيش ئەمانەن هاوکات دەتواندرێت زياتر لە يەک کەس لە يەک کاتدا ياریی بکات لەگەڵ بەرانبەرەکەی.

– MODERN COMBAT 5: BLACKOUT: يارييەکی جەنگ ئامێزە.

– WORDS WITH FRIENDS: ياریی وشەکان.

– QUIZ UP: ياریی پرسيارو وەڵام.

– REAL BOXING: ياریی بۆکسينگ.

– ASPHALT 8:  AIRBORNE: ياریی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل.

بۆ دابەزاندنی هەريەکێک لەو يارييانە دەتوانن بچنە گوگڵ پلەی و لەوێ ناوی ئەو يارييە بنوسە کە دەتەوێت دايبگريت، ئەگەر بەپارە بوو لە رێگەی چەند بازاڕێکی ديکەوە دەتوانرێت بەبێ بەرانبەر دابەزێندرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات