عەبادی: مووچەی فەرمانبەران بەھیچ شێوەیەک کەم ناکرێتەوە

helin

حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت: مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق بەھیچ شێوەیەک کەم ناکرێتەوە و تەئکیدیش دەکاتەوە کە پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگای راگەیاندن، وتی: حکومەت لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی لە عێراقداو ئەوەشی رەتکردەوە کە بەھۆی کورتھێنانی بودجەو قەیرانی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت کەمبکرێتەوە، وتیشی: ئامانج لەگۆڕینی بەڕێوەبەری چەند بانکێک، چالاکردنی کەرتی بانکە بەشێوەیەکی گشتی لە عێراقدا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەشێکی تری وتەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا: بانکی نێودەوڵەتی بەڵێنیداوە بە ھاوکاری کردنی عێراق لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و بۆئەو مەبەستەش، لەماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەرانی بەغدادو بەرپرسانی بانکی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شری موسڵیش، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: بەھۆی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێک کە رەنگە بەھۆیەوە مەترسی بۆسەر ژیانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دروست بکات، پلانی ئازاکردنەوەی موسڵ گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە، تەئکیدیشی کردەوە کە پرۆسەی ئازاکردنەوەی شارەکە لەماوەی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات