به وێنە لۆكە كچه شۆخى كورد توشی ئەم كێشەیە بووه و داوای یارمەتی دەكات

bozhin
به وێنە لۆكە كچه شۆخى كورد توشی ئەم كێشەیە بووه و داوای یارمەتی دەكات

به وێنە لۆكە كچه شۆخى كورد توشی ئەم كێشەیە بووه و داوای یارمەتی دەكات

 لۆکە زاهیر, خانمە گورانیبێژی کورد رایگەیاند لە تۆڕی کومەڵایەتی ئینیستاگرام چەندین پەیچ بەناوی ئەوەوە کراونەتەوە کە هیچ  پەیوەندییەکی بەم هونەرمەندەوە نیە
خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لۆكە زاهیر بەهۆی كردنەوەی پەیجێك بەناوی ئەوەوە داوای یارمەتی دەكات.
لۆكە زاهیر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە ئاماژە بەوە دەكات كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام پەیجێك بە ناوی ئەوەوە كراوەتەوە و كە هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نییە، بۆیە داوا لە هەوادارانی دەكات كە ڕیپۆرتی بكەن.
ئەو خانمە هونەرمەندە دەنوسێت “زۆر بەداخەوە زۆر ئەكاونت و پەیجی تریش هەن بەڵام ئەم پەیجە 28 هەزار فاڵۆوەرزی هەیە وە بە ناوی منەوە قسە لەگەڵ خەڵك دەكات بە ڕاستی جێی داخە هیوادارم ڕیپۆرتی بكەن”.
لۆكە ماوەیەكە هیچ بەرهەمێكی نوێی نییە، بەڵام لەئێستادا سەرقاڵی كاركردنە لە بەرهەمێكی نوێ كە ئەفشین شوكر كاری میوزیك و ئاوازەكەی بۆ داناوە.لۆکە کە ماوەیەکە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێی هونەری دوورکەوتووەتەوە, دوای جیابونەوەی لە ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر, ئەمڕۆ لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک روونکردنەوەیەکی لەسەر پەڕەکانی لە ئینیستاگرام بڵاوکردەوە.

لۆکە زاهیر لەو پەیامەدا نوسیویەتی “هاوڕێیان ئەو پەیجانەی ئینیستاگرام  هیچ پەیوەندییەکیان بە منەوە نیە و بەداخەوە زۆر پەیچی دیکە بەناوی منەوە دروستکراون, بەناوی منەوە  قسە لەگەڵ خەڵک دەکەن و هیوادارم ریپۆرتی بکەن



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات