خانمان ئەم تێکەڵەیە سەرسامت دەکات

bozhin
خانمان ئەم تێکەڵەیە سەرسامت دەکات

خانمان ئەم تێکەڵەیە سەرسامت دەکات بیبەری رەش پێکھاتەیەکی دەوڵەمەندە بەکانزا و ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین A کەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی چاو ھەروەھا وەک دژە ئۆکسان کاردەکات سەرباری ڤیتامین K کەگرنگە و ھەرس و میتابۆلیزم چالاک دەکات لەگەڵ ماسولکە و ئێسکدا.
دەتوانیت بەم جۆرە چارەسەری گرفتەکانی پێستی پێ بکەیت :
١-ماست و بیبەری رەش: ١ کەوچک بیبەری رەش و ٢ کەوچک ماست تێکەڵ بکە و بیدە لەپێست بەجوڵەی بازنەیی و بۆ چەند دەقیقەیەک پاشان بەئاوی سارد بیشۆ. بەم جۆرە پەڵە و رەشی و پیسی نامێنێ و دەدرەوشێتەوە.
٢-بیبەری رەش وھەنگوین: نیو کەوچک بیبەری رەش، سپێنەی ھێلکە، ١ کەوچک ھەنگوین، تێکەڵ بکە و با (١٥ بۆ ٢٠) دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاو بیشۆ و ئەمەش ھاوکاریت دەکات لەپاککردنەوەی پێستی دەم و چاودا لەپەڵە



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات