زیانەكانی دواخستنی میزكردن

bozhin
زیانەكانی دواخستنی میزكردن

زیانەكانی دواخستنی میزكردن

كاركردنەوە سەرقاڵیت و ناپەرژێیتە سەر ئەوەی بچیت بۆ تەوالێت ، یان بەهەر هۆكارێكی دیكە بێت میزكردن ڕادەگریت ، لە ڕاستیدا ئەم كارە هەڵەیە و كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی و پێویستە ئەو كاتەی میز لە میزەڵداندا كۆدەبێتەوە بكرێتە دەرەوە و ڕانەگیرێت .
میزەڵدانی مرۆڤ توانای لەخۆگرتنی 600 مل میزی هەیە كە لە گورچیلەكانەوە تێی دەكرێت ، بەڵام ئەو كاتەی میز زیاتر لە 600 مل لە میزەاَداندا كۆببێتەوە ئەوە مەترسی لەسەر جەستە دروست دەكات .
ئەوكاتەی میز بۆ ماوەیەكی زۆر لە میزەڵداندا دەمێنێتەوە ئەم شتانە ڕودەدەن :
– هەستكردن بە سەرما و هەڵلەرزین
– دروست بوونی ئازار لە گەدەدا

– هەستكردن بە ئازارێكی زۆر دوای میزكردن

– بەرزبونەوەی پلەی گەرمای جەستە بەهۆی ئەو بەكتریایەی كە لەڕێی میزەوە نەكراوەتە دەرەوە
ئەگەر بەردەوام درەنگ میز دەكەیت و میز دەهێبَیتەوە ئەوە پێویست بزانیت ئەم مەترسیانە لەسەر تەندروستیت هەیە :
– هەوكردن : لەناو میزدا بەكتریای زیان بەخش هەیە كە لە گورچبلەكانەوە دەكرێتە ناو میزەڵدانەوە و بە لەباربوونی دۆخ زیاد دەكەن و دەبنە هۆی هەستكردن بە سوتانەوە لەكاتی میزكردندا ، میز نەكردن بۆ ماوەیەكی زۆر وادەكات ئەم بەكتریایانە لەناو میزەڵداندا زۆر ببن .
– دروست بوونی بەرد لە گورچیلەدا : كۆبونەوەی بڕێكی زۆر خوێ لەناو گورچیلەو میزەڵداندا هۆكارە بۆ دروست بوونی بەردی گورچیلە ، هەرگیز میز كردن دوا مەخە بۆ ئەوەی توشی ئەم كێشەیە نەبیت .
– دروست بوونی كێشە لە گورچیلەكاندا : دواخستنی میز كردن دەبێتە هۆی لاواز بوونی توانای گورچیلەكان و گیرانی بۆریەكانی مبز .


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات