دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکردووە ڕۆژی چوار شەممە پلەکانی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست و چەند پلەیەکی دیکەش بەرز دەبێتەوە، بەڵام کۆتایی ھەفتە کاریگەری شەپۆلە گەرماکە لاواز دەبێت.
پلەی گەرما لە شاری بەغداد چل و حەوت پلە تۆمار دەکات و لە پارێزگاکانی باشوری عێراقیش بەتایبەتی بەسرە و عەمارە، دەگاتە چل و نۆ پلە.
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش لە راگەیەنراوێکیدا پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوھەوای رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی شارەکانی باشووری کوردستان راگەیاند: کەبەپێی پێشبینییەکان ھەردوو رۆژەکە ئاسمانی شارەکانی ھەرێم پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی خۆڵبارینێکی کەم لە ھەندێ ناوچە ، ھەروەھا پلەکانی گەرما بەراورد بەرۆژی سێ شەممە نزمدەبنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق