چۆن وابکەین لە ڕەمەزاندا جوانتر دەربکەوین

bozhin
چۆن وابکەین لە ڕەمەزاندا جوانتر دەربکەوین

چۆن وابکەین لە ڕەمەزاندا جوانتر دەربکەوین :

هەرچەندە ڕۆژووگرتن چەندان سوودى تەندرووستى هەیە، بەڵام لە لایەکى تریشەوە زیانى هەیە بۆ وشکبوونەوەى پێست بە تایبەت لەم وەرزە گەرمەدا.
هەندێک لە خانمان وایان پێ باشترە لەم مانگەدا ماکیاج نەکەن، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە گرنگى بە جوانیەکەیان نەدەن و دەکرێت بە چەندان ڕێگا جوانى سرووشتیت دەربخەیت و بێ ماکیاج جوانتر دەربکەویت.
ڕووخسارت مەساج بکە
هەفتەى دوو جار ڕووخسارت مەساج بکە تا خانەکان تازە ببنەوە و هەموو ئەو ماددە و چەوریانەى لە کونەکانى پێستدا کۆبوونەتەوە نەمێنن.
دوو کەوچک ئاردى شۆفان و دوو کەوچک پەنیر تێکەڵ بکە.
بیدە لە ڕووخسارت و بە سەرى پەنجەکانت مەساجى بکە.
دواتر ڕووخسارت بشۆ.
ئەمە پێستت پاکدەکاتەوە و ماددە بەسوودەکانى بۆ دابین دەکات.


گرنگى بدە بە چاوەکانت
لەم مانگەدا ڕەشبوونەوەى ژێر چاوەکانت زیاد دەکەن بەهۆى ماندووبوون و کەمبوونەوەى ئاوەوە، دوو پارچە لۆکە بخەرە چاى بەیبونەوە بۆ ماوەى ١٠ خولەک، ئینجا بیانخەرە سەر چاوەکانت.
لێوت بە جوانى بهێڵەرەوە
ئگەر لێوت وشکبوویەوە و قڵیشا ئامۆژگاریت دەکەین بەوەى ڤازلین یان شێدارکەرەوەى لێبدەیت.


لەشت پاکبکەرەوە
ڕۆژانە خۆت بشۆ و هەوڵبدە شامپۆى سرووشتى بەکاربهێنیت، لەشت بە زەیتە سرووشتییەکان مەساج بکە و گرنگى بە دەست و قاچەکانت بدە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات