لە مەنبەج بەڵگەیەکی تر لەسەر پەیوەندی نێوان تیرۆریستانی داعش و تورکیا ئاشکرا بوو

chalack

لەشاری منبج بەڵگەیەکی تر کە پەیوەندی نێوان تیرۆرستانی داعش و تورکیا دەردەخات، ئاشکرا بوو.
لە ھەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی شاری منبج و گوندەکانی دەوروبەریدا، چەند بەڵگەیەکی داعش کە لەپاش ھەڵھاتیان لەشارەکە کەوتونە دەست شەڕڤانان، ئاشکرا دەبن کە بەڵگەن لەسەر پەیوەندی لەسەر نێوان (تورکیاو تیرۆریستانی داعش)، لەکاتی ئۆپەراسیۆنی شەڕڤاناندا بۆ سەر سایلۆی شاری منبج و کۆنترۆڵکردنی ماڵی گەورە تیرۆریستێکی داعشی بەڕەچەڵەک روسی، پسوڵەی ھاتنی پێداویستی و ھاوکاری بۆ تیرۆرستانی داعش لە تورکیاوە، دۆزراوەتەوە.
لە زانیاریەکانی سەر ئەو پسووڵەیەدا ھاتووە، پێداویستیەکانی تیرۆرستان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەناوی (ئەنڤار کارگۆ فیرما)وە نێردراوەو بەڕوونی دیارە کە پێداویستیەکانی تیرۆرستان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە شاری عەنتاب بەشێوەیەکی رەسمی لە تورکیاوە گەیەنراوەتە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سوریا.
بەپێی بەڵگەکان ھەمان کۆمپانیا ھاوکاریشی بۆ تیرۆریستانی داعش لە موسڵ رەوانە کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات