یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاری کرد مه‌رجه‌عێكی ئایینی نوسینگه‌ی شه‌رعیی ئایه‌توڵا محه‌مه‌د حسێم فه‌زلوڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند كه ده‌كه‌وێته سێشه‌ممه‌ی داهاتوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی شه‌رعیی ئایه‌توڵا محه‌مه‌د حسێم فه‌زلوڵا بڵاویكرده‌وه كه نیشانده‌ره گه‌ردوونییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مانگ له شه‌وی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 4ی ته‌مموزی 2016 ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش ده‌سپێكی مانگی شه‌واله به رۆژژمێری كۆچی ساڵی 1437.
به‌یاننامه‌كه ئاشكرایكردووه كه له دورگه‌ی پۆلینزیا نه‌بێت، ناتوانرێت له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان مانگ به چاو ببینرَت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باشور وه‌ك ئه‌رجه‌نتین و بۆلیڤیا و چیلی و هه‌ندێك شاری به‌رازیل مانگ ده‌بینرێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماژانه و به‌گوێره‌ی بنه‌ما فیقهییه‌كانی مه‌رجه‌عی محه‌مه‌د حسێن فه‌زلوڵا، ئه‌و بینینه مانای ده‌ستپێكردنی مانگێكی نوێیه كه سه‌ره‌تای مانگی شه‌واله، چونكه مانگ له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیهان ببنرێت به مه‌رجێك به‌شێكی ئه‌و بینینه له شه‌ودا بێت، ئه‌وا نیشانه‌یه بۆ سه‌ره‌تای مانگێكی نوێ، به‌وه‌ش جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته سێشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2016 بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان كه مانگی تێدا بینراوه.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ش كه دواتر مانگی تێدا ده‌بینرێت وه‌ك ئوسترالیا و نیوزلاند و ژاپۆن و مالیزیا و ئیندۆنیسیا و چین كه ده‌كه‌ونه به‌شی خۆرهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی، رۆژی چوارشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2016 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال و سه‌ره‌تای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت
تعليقات
إرسال تعليق