ڕۆژانی پشوو دیاریکرا ن ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات

bozhin
ڕۆژانی پشوو دیاریکرا ن ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات

ڕۆژانی پشوو دیاریکرا ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات.. ڕۆژانی پشوو دیاریکران
SNN: شاھۆ خوارەحم
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێم روونکردنەوە لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش رایدەگەیەنێت: جەژن لەنێوان (سێشەممەو چوارشممە)دا دەبێت، بەڵام بەگوێرەی ئەزموونی ساڵانی رابردوو، سێشەممەی داھاتوو یەکەم رۆژی جەژن دەبێت، سەرتاسەری ھەفتەی داھاتوو دەکرێنە پشووی فەرمی.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی پێکەوە ژیانی ئایینەکان لەوەزارەتی ئەوقاف لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی تەممووز، لەڕێگەی تیمە تایبەتەکانمانەوە لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم، چاودێری بینینی مانگ دەکەین، ئەگەر مانگ بیندرا کەواتە ڕۆژی ٥ی مانگ کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە، بەڵام ئەگەر ئەو ئێوارەیە مانگ نەبیندرا، بەدڵنیاییەوە رۆژی ٦ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە”.

وتیشی:”بەبۆچوونی من و بەپێی ئەو ئەزمونەی لەساڵانی ڕابردوو ھەمە، رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژ دەبێت، بۆیە رۆژی ٥ی ئەم مانگە (سێشەممەی داھاتوو) یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت”.

ئەو لێدوانەی مەریوان نەقشبەندی لەکاتێکدایە، پێشتر بە SNNی ڕاگەیاندبوو: ئەگەر ئێوارەی ٢٩ی رەمەزان مانگ بیندرا، ئەوا ٦ی تەموز یەکەم رۆژی جەژن دەبێت، بەڵام ئەگەر مانگ نەبیندرا، رۆژی ٧ی تەموز دەکرێتە جەژن.

ھەرچەندە تائێستا حکومەتی ھەرێم، بەفەرمی پشووی رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەگەر ڕۆژی سێشەممە بکرێتە جەژنی ڕەمەزان، کەواتە سەرجەم ڕۆژەکانی ھەفتەی داھاتوو دەکرێنە پشووی فەرمی.

16 خولەک



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات