bozhin
کۆمپانیای فەیسبوک گۆرانکارییەکی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی ئاشکراکردووە لەرووی شێوازی کۆمێنت دانەوە.
بەو جۆرە ئێستا بەکارھێنەرانی فەیسبوک دەتوانن بەشێوازی ڤیدیۆیی کۆمێنت بدەن لەھەر پۆستێکی ھاورێ و ئازیزانیان کەپێشتر بەتێکست یان بەفۆتۆ دەکرا.
بەرپرسانی کۆمپانیاکە رایانگەیاند کەلەمانگی شوباتەوە ئەم تایبەتمەندییەیان پەرەپێداوە و پێویستی بەچەندین مانگ تاقیکردنەوە ھەبوە تا بتوانن کارەکە بەسەرکەوتوویی بەدەست بھێنن.
لەئێستادا دەتوانرێ کلیکی کامێرا بکرێت و بەئاسانی کۆمێنتی ڤیدیۆیی بدەیت.
ئەم تایبەتمەندییە لەسەر ئەپڵیکەیشنی رەسمی فەیسبوک کراوەیە لەسەر سستمی ئەندرۆید و iOS کاتێ کلیکی دوگمەی کامێرا دەکەیت دەستەواژەی Attach a Photo or Video دەردەکەوێ دواتر دەتوانیت گرتە ڤیدیۆییەکە دیاریی بکەیت و ئەپلۆدی بکەیت و وەڵامی کەسەکەی پێ بدەیتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق