چۆنیەتی دروستکردنی کێکی تارت و سەمبوسە بە فڕن

bozhin
چۆنیەتی دروستکردنی کێکی تارت و سەمبوسە بە فڕن

چۆنیەتی دروستکردنی کێکی  تارت :

پێکهاتەکان

3 هێلکە

2 کوپ پسکیتی هاڕڕاو

2 کوپ شیری شل

نیو کوپ شەکر

نیو کوپ زەیت

کەوچکێکی بچوک ڤانێلا

کەوچکێکی گەورە پیکن پاودەر

ناواخنەکەی

3 پارچە پەنیری کیری

نیو کوپ پەنیرە خامەکان

چارەکە کوپێک شەکر

چۆنێتی ئامادەکردنی:

شەکر و هێلکەکە تێکەڵ بکە تا دەبێتە کرێم، پاشان زەیت و ڤانێلای پێوە بکە.

پسکیت و پیکن پاودەر و شیرەکە تێکەڵ بکە.

پاشان هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵ بکەو بیخەرە فڕنەوە، بۆ ماوەی 30-40 خولەک.

ناواخنەکەی بەپێی ئارەزوو دەتوانیت پێوەی نەکەیت بەڵام چۆنێتی ئامادەکردنی:

هەر سێ پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و بیخەرە سەر کێکی تارتەکە، پاشان بیخە ساردکەرەوە بۆ ماوەیەک دواتر بە میوە بیڕازێنەوە و پێشکەشی بکە.

سەمبوسە بە فڕن :

پێکهاتەکان

4 کوپ ئارد

2 هێلکە

سێ کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی

نیو لیتر ئاوی گەرم

کەوچکێک ماست

کەوچکێکی بچوک خەمیرە

کەوچکێک شیری وشک

150 ملم زەیتی زەیتون

کەوچکێکی بچوک پیکن پاودەر

کەوچکێکی بچوک ڤانێلا

پێکهاتەکانی ناواخنەکەی:

نیو پیازی وردکراو

نیو کیلۆ گۆشتی قیمە

نیو کوپ مەعدەنوس

نیو کەوچک ئاڵەتی ڕەش

خوێ بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:

سەرجەم پێکهاتەکانی ناواخنەکەی پێکەوە لە تاوەیەکدا سوربکەرەەوە.

ئارد و پیکن پاودەرەکە تێکەڵ بکە لە دەفرێکدا، پاشان 3 کەوچک زەیتی ڕووەکی تێبکە، لەگەل زەیتی زەیتون و هێلکەکە.

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، پاشان ڤانێلا و ماست و شیری وشکی تێبکە، لەگەڵ کەمێک ئاو بەپێی پێویست و بە خەلاتەی کارەبای خاوی تێکەڵی بکەز

پاشان هەویرەکە بکەرە دەفڕێکەوە بە نایلۆن دایپۆشە بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بەوشێوازەی خۆت دەتەوێت بەش بەش ناواخنەکەی تێبکە، بیکەرە فڕنەوە پلەی گەرمی ناوەند بێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات