سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شه‌ده‌كرێت

bozhin
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شه‌ده‌كرێت

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شه‌ده‌كرێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2016، ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ جوتیاران كراوه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ بانكی سه‌ید سادقه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2016، له‌ بانكی سه‌ید سادق ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران كه‌ چه‌كی 29 ملیار دیناری ساڵی 2015.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌: “ئه‌وكه‌سانه‌ی سودمه‌ند ده‌بن چه‌كه‌كانیان له‌ نێوان 376 بۆ 689 یه‌ ده‌بێت ناسنامه‌و هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌ ته‌سلیم كردنی گه‌نمه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات