وينه ى ئەم کچه دهۆکییە 200 هەزار کەس بەدوای كه و تون

bozhin
وينه ى ئەم کچه دهۆکییە 200 هەزار کەس بەدوای كه و تون

وينه ى ئەم کچه دهۆکییە 200 هەزار کەس بەدوای كه و تون کچانی کورد لە ئێستادا لە رکابەریەکی توندان لەگەڵ کچانی وڵاتانی جیهان کە زۆرترین کاریگەریان هەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و ڤیدیۆ و وێنەکانیان لە پێگە و میدیاکانی دنیایان سەرقاڵ کردوە.

جیلان شەرەفانی کچێکی دهۆکییە بە جوانی و لێهاتوییەکەی لە بواری جوانکاری خانماندا زیاتر لە 200 هەزار هەواداری لە خۆی کۆکردووەتەوە و یەکێکە لە کاریگەرترین خانمە فاشێنیست و ماکئاپ ئارتێستەکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.

جیلان خەڵکی بادینانە و لە وڵاتی نەرویج دەژی و هاوسەرگیری کردوە پێشتر لە پێشبڕکێیەکی باشترین پسپۆری جوانکاری لە وڵاتی سوید بەرێووەچووەو پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ناوبراو بە وێنە و کورتە ڤیدیۆ و داهێنانەکانی سەرنجی هەزارەها کچ و کوڕ لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان بۆ لای خۆی راکێشاوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات