خانمه پێشكه‌شكار زرێبار هه‌ورامی رایگه‌یاند كه پێویستی به 25 كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپانیاكه‌ی كار بكه‌ن.
زرێبار هه‌ورامی خانمه پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه‌ی به‌ناوی (زرێبار هه‌ورامی) بۆ جلوبه‌رگی ئاماده‌كراوی سه‌ربازی پێویستی به نزیكه‌ی (۲٥) كارمه‌ند هه‌یه له ره‌گه‌زی نێر و مێ.
زرێبار نووسیویه‌تی: “كۆمپانیاكه‌مان وه‌كو به‌ڵێنی دابوو كار بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد دابین ده‌كات به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز و بڕوانامه”.
ده‌شڵێت: “ته‌نها مه‌رج بوونی شاره‌زاییه له بواری دوورینی جلوبه‌رگ به گشتی و جلوبه‌رگی سه‌ربازی به تایبه‌تی”.
ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “بۆ ناردنی سی ڤی و داواكارییه‌كانتان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه zrebar.hawrami@gamil.com و رۆژی یه‌كشه‌ممه 7/31 دوا مۆڵه‌ته بۆ ناردنی داواكارییه‌كانتان”.
له مانگی ئایاری رابردوو خانمه پێشكه‌شكار زرێبار هه‌ورامی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه ناسرا.
تعليقات
إرسال تعليق