توشی سەر سوڕمانت دەكات سودەكانی ماچ پیاوان 5 خولەک لەگەڵ ژنێکی جوانبیت بزانه چی روودەدات؟

bozhin
توشی سەر سوڕمانت دەكات سودەكانی ماچ پیاوان 5 خولەک لەگەڵ ژنێکی جوانبیت بزانه چی روودەدات؟

توشی سەر سوڕمانت دەكات سودەكانی ماچ پیاوان 5 خولەک لەگەڵ ژنێکی جوانبیت بزانه چی روودەدات؟ وەک ئاشکرایە هەمیشە ژنە جوانەکان سەرنجی پیاوان ڕادەکێشن و وادەکەن لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین کەس سەیریان بکات پیاوانیش ئارەزوی ژنە جوانەکان زیاتر دەکەن وەک لەو ژنانەی کە گرنگی بە خۆیان نادەن، بەڵام نازان ئەمە زیانێکی زۆری هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنیان.

بە پێی ئەو هەواڵەی لە پێگەی دەیلی تەلەغرافی بەریتانی دا بڵاوکراوەتەوە چەند توێژینەوەیەکی تازە لە زانکۆی فالنیسیا ی ئیسپانی ئەنجامدراوە بەمەش گەشتونەتە ئەوڕاستییەی کە مانەوەی پیاوێک بەتەنیا لەگەڵ ژنێکی جواندا ڕێژەی کۆرتیزۆل زیاد دەکات لە خوێنیدا.ئەم پێگەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە کۆرتیزۆل یەکێکە لە هۆرمۆنەکان و دەردانی ئەم هۆرمۆنە زیاتر پەیوەندی بە باری دەرونی کەسەکەوە هەیە لەگەڵ ئەمەشدا ئەم هۆرمۆنە پەیوەندی هەیە بە دڵی مرۆڤەوە و زۆر دەردانی ئەم هۆرمۆنە زیانی هەیە و دەبیتە هۆی توشبوونی کەسەکە بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بۆ ئەمەش کاتێک توێژینەوەیەک ئەنجمادرا لەسەر 84 پیاو لە ژورێکدا دانران و ژنێکی لێبوو کاتێک ژنەکە لەوێ مایەوە ڕێژەی ئەم هۆرمۆنە لە پیاوەکاندا زیادی کرد و کاتێک ژنەکە لەوێ ئامادەنەبوو ڕێژەی هۆرمۆنەکە وەک خۆی مایەوە.

بۆ ئەمەش توێژەرەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە مانەوەی پیاو لەگەڵ ژنێکی جواندا بۆ ماوەی 5 خولەک رێژەی ئەم هۆرمۆنە زیاد دەکات و ئەمەش زیانی دەبێت و دەبێتە هۆی توشکردنی کەسەکە بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێنی کەسەکە. ماچ یەكێكە لەو كردارانەی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ حەزێكی تایبەتیان هەیە بۆی و بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش چەندین سودی هەیە.

ماچ ئەو كردارەیە كە خۆشەویستی نێوان هاوسەران و خۆشەویستان زیاد دەكات، چەندین شێواز و جۆری تایبەتیشی هەیە، كە سود بە تەندروستی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەگەیەنێت.

دیارترین سودەكانی ماچ:

1- پاراستنی ددان: ماچ بە پاكەرەوەی سروشتی ددان دادەنرێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادكردنی لیكی ئەمەش پیسی ناو دەم كەمدەكاتەوە.

2- نەهێشتنی ترس و دڵە ڕاوكێ: ماچ باشترین ڕێگایە بۆ ئاسودەكردنی دەروون و نەهێشتی ترس لە نێوان هاوسەر و خۆشەویستەكان.

3- كەمكردنەوەی كێش: بەڕای پسپۆڕەكان ماچی قوڵ و درێژ برێكی زۆر لە یەكەی گەرمۆكەی لەش لەناودەبات و شەكر دەسوتێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی لەش، بەجۆرێك لەكاتی ماچدا بۆ هەر 10 چركە، 10 كالیۆری دەسوتێت.

4- دواخستنی پیری:ماچ یەكێكە لەگرنگترین هۆكارەكانی درەنگ پیربوون، چونكە هێزی ماسولكەكانی شەویلگە و چەناگە بەهێز دەكات بەمەش ڕوخساری مرۆڤ درەنگتر پیردەبێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات