وەزارەتی دارایی لیستى موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خشتەیەکی نوێی ئامادە دەکات

bozhin
وەزارەتی دارایی لیستى موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خشتەیەکی نوێی ئامادە دەکات
وەزارەتی دارایی لیستى موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خشتەیەکی نوێی ئامادە دەکات
:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەستپێبکاتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، لیستى  موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خشتەی دابەشکردنیشی ئامادەکراوە.

ئەمڕۆ ٢٨ی تەمووزی ٢٠١٦، کۆتایی بەو خشتەیە ھات کە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە ڕایگەیاندبوو، بەوەش تائێستا موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی پێشمەگەو ئەنجومەنی ئاسایش و ھێزەکانی زێڕەڤانی و پۆلیسی ئامادە دابەشکراوە، ھیچ وادەیەکیش بەفەرمی بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر دیاری نەکراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ، سەرەڕای ئەوەی ھیچ خشتەیەکی دابەشکردنی موچە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لەدوو ڕۆژی داھاتوودا خشتەیەکی نوێ بڵاودەکرێتەوەو وادەی دابەشکردنی موچە بۆ ژمارەیەک وەزارەت ڕادەگەیەندرێت.

ھەر لەو زانیارییانەدا ھاتووە، لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەکراوە، وەزارەتی داراییش بۆ ڕاگەیاندنی خشتەکە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکات کە پارە بخاتە سەر حسابی وەزارەتەکەو بەپێی ئەو پارەیەش دەست بەدابەشکردنی موچە بکات.

ھەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ئامادەکاری لەلایەن بانکەکانەوە بۆ دابەشکردنی موچە کراوە، وەزارەتی داراییش بەھەمانشێوەی فەرمانبەران چاوەڕوانی دوا بڕیارو ناردنی پارە دەکات.

لەو زانیاریانەی وەزارەتی دارایی ئەگەرچی ئاماژە بەناوی وەزارەتەکان نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت زۆربەی وەزارەتەکان لەھەفتەی داھاتوو موچەکانیان پێبدرێت.

پێشتریش لێدوانێکدا سەفین دزەیی وتەبێژی رەسمی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچە بەردەوامی دەبێت و حکومەتیش ھەوڵدەدات بۆئەوەی بەبێ دواکەوتن موچەی فەرمانبەران دابەشبکات.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات