بارسێلۆنا کەوتۆتە هەڵبژاردن لە نێوان ١٢ هێرشبەر
بارسێلۆنا خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه كه ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، هێرشبه‌رێك بۆ كۆمه‌ك و پاڵپشتی سێكوچكه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا باسی لێوه ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی هێرشبه‌ره دیاره‌كان له ترسی MSNـه‌كه، بارسا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌زانن شوێنیان نابێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، لیستێكی داخوازییه‌كانی لویس ئێنریكی بڵاو كردۆته‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كه ده‌بێت پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان یه‌كێكیان یه‌كلایی بكاته‌وه.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1ـ سانتی مینا ـ ڤاڵێنسیا:
ئه‌م یاریزانه به ڕه‌سه‌ن ئیسپانیاییه، ئێنریكی زۆر به‌باشی شاره‌زایی توانایه‌كانی ئه‌م یاریزانه‌یه، چونكه پێشتریش له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رایه‌تی كردووه.
2ـ ئه‌نگڵ كۆریا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ئه‌م یاریزانه ئارجێنتینایه شێوازی یاریكردنی زۆر له هی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هاونیشتیمانی ده‌چێت، ده‌توانێت وه‌ك یاریزانی زه‌خیره رۆڵێكی كارا بگێرێت.
3ـ دیڤۆك ئۆریگی ـ لیڤه‌رپوول
ئه‌م یاریزانه به‌لجیكاییه، وه‌ك پێویست له یانه‌ی لیڤه‌رپوول رۆڵی پێ‌نادرێت، به‌ڵام یاریزانێكی لاوه و داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات.
4ـ ئایۆز پێرێز ـ نیوكاسڵ
ئه‌م یاریزانه ئیسپانیا، دوو ساڵه له پرێمه‌ر لیگ یاریی بۆ نیوكاسڵ ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی یانه‌كه بۆ خولی پله‌یه‌ك، ره‌نگه پێشوازی له گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسا بكات.
5ـ ماورۆ ئیكاردی ـ ئینته‌ر میلان
ئه‌م هێرشبه‌ره ئارجێنتینایه یه‌كێكه له گۆڵكاره دیاره‌كانی سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا، چه‌ند جارێك ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی كردووه.
6ـ دۆمێنیكۆ بێراردی ـ ساسۆلۆ
ئه‌م هێرشبه‌ره یانه‌ی ساسۆلۆی ئیتاڵیا، چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، ده‌توانێت به ئاسانی له قۆڵایی ناوه‌ڕاسته‌وه هێرش ببات، هه‌ڵبه‌ت له باڵه‌كانیش یاریزانێكی چالاكه.
7ـ سیمۆنی زازا ـ یوڤێنتۆس
یه‌كێكه له‌و هێرشبه‌رانه‌ی وه‌رزی رابردوو چه‌ندان جار ئالێگری ستایشی كردووه، له دوای یۆرۆی 2016ـی فره‌نساش، ئه‌م یاریزانه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی په‌ناڵتییه‌كه‌ی له دژی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی په‌یدا كردووه.
8ـ گابرێل باربۆزا ـ سانتۆس
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 19 ساڵه، هه‌ڵگری درێسی ژماره (10)ـی یانه‌ی سانتۆسه، له چه‌ندان یانه‌ی ئه‌ورووپا داخوازی كراوه، ریال مه‌درید یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ئاره‌زووی كڕینی پیشاندا بوو.
9ـ رۆبن ڤان پێرسی ـ فێنه‌ر باهچه
ئه‌م یاریزانه بڕیاریی كۆتایی داوه كه خولی توركیا جێده‌هێڵێت، ماوه‌یه‌كه میدیاكانیش ناوی ئه‌م یاریزانه به ستۆك سیتی ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌مڕۆش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ی رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندا بۆ كڕینی هاتۆته سه‌رهێڵ، به‌ڵام خۆی چه‌ندان جار دووپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بارسا گرێبه‌ستی پێشكه‌ش بكه‌ن، پێشوازی لێ ده‌كات.
10ـ ماریۆ گۆمێز ـ ئه‌ڵمانیا
ئه‌م هێرشبه‌ره وه‌رزی رابردوو یاریی بۆ یانه‌ی بێشكتاشی توركیا كرد، به‌ڵام به‌هۆی گرژی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و خوله، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئێنریكی چاوی تێبڕیوه.
11ـ ماریۆ ماندزۆكیچ ـ یوڤێنتۆس
ئه‌م هێرشبه‌ره كرواتیا بۆته ئامانجی بارسا، ره‌نگه هاتنی هیگواین، رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه له یوڤی خێراتر بكات.
12ـ رادمیل فاڵكاو ـ مۆناكۆ:
ئه‌م هێرشبه‌ره پێشتر گۆڵكارێكی تۆقێنه‌ر بوو، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه ئاستی داكشا، به‌ڵام ئێنریكی هێشتا هیوای به هێزی فاڵكاو ماوه، بۆیه بۆ كڕینی كۆشش ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م یاریزانانه‌ی سه‌ره‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ر ئێنریكی نه‌یتوانیوه له هیچ كام له‌م یاریزانانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت، بیری له‌م یاریزانانه‌ش كردۆته‌وه. (پۆدۆلسكی ـ گه‌ڵاته‌سه‌رای، پیدرۆ ـ بارسێلۆنا، كارلۆس باكا ـ میلان، ئیدین دزیكۆ ـ رۆما، ئۆسكار كاردۆزۆ ـ ترابزۆن سپۆر).
تعليقات
إرسال تعليق