گیراوەی سروشتی یارمەتیدەرە تا زووتر لە ورگ و چەوری ڕزگارت بێت

bozhin
گیراوەی سروشتی یارمەتیدەرە تا زووتر لە ورگ و چەوری ڕزگارت بێت

گیراوەی سروشتی یارمەتیدەرە تا زووتر لە ورگ و چەوری ڕزگارت بێت

ڕزگاربوون لەچەوری و ورگ خەونی بەشێکی زۆری خانمان و پیاوانە، بێگومان زۆر چارەسەر و خواردنەوەی بەسوودیش هەیە بۆ یارمەتیدانیان و ڕزگاربوونیان لە چەوری ورگ.

پسپۆڕان و شارەزایان هەمیشە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، بەوەی ڕۆژانە وەرزشکردن ئەنجامبدەن، چونکە کارێکی زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە خۆت بەدووربگریت لە قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری و بوونی لەشێکی تەندروست، لەگەڵ خواردنی خۆراکی تەندروست، بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەشدا بێگومان خواردنەوەی هەندێک گیراوەی سروشتی یارمەتیدەرە تا زووتر لە ورگ و چەوری ڕزگارت بێت.

لێرەدا باس لە ئاوێتەیەک دەکەین کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ لابردنی چەوری ورگ، ئەگەر ڕۆژانە پێش خەوتن بیخۆیتەوە، پێکهاتووە لە زەنجەبیل کە کاریگەرییەکی خێرای هەیە بۆ توانەوەی چەوری، لەگەڵ گەڵای سەوز بەپێی خواست، چونکە لە ژەهراویبوون ڕزگاردەکات و ڕێژەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات، لیمۆ کە بەشێوەیەکی خێرا و سروشتی چەوری دەمژێت.

ئەم ئاوێتەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زووتر هەست بەتێریی بکەیت و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.

چۆنێتی ئامادەکردنی

خەیارێک و بڕێک گەڵای مەعدەنوس یان کەرەوز، یەک لیمۆ و کەوچکێکی گەورە زەنجەبیل و ½ کوپ ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە خەڵاتە، پاش مانگێک هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێک ڕۆژانە بیخۆیتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات